
دیمەنی دەرمانی تایلینۆڵ لە یەکێک لە دەرمانخانەکانی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئیدارەی ترەمپ ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیاندنێکی سەبارەت بە ئەنجامی توێژینەوەکان لەبارەی نەخۆشی ئۆتیزم بڵاوکردەوە، سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە لە ڕاگەیێنراوەکەدا "بەکارهێنانی دەرمانی تایلینۆڵ وەک هۆکارێک بۆ ئۆتیزم دەستنیشان دەکرێت".
زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی باڵای تەندروستی ڕایبگەیێنن، ''ڕەنگە ئۆتیزم پەیوەست بێت بە بەکارهێنانی دەرمانی تایلینۆڵ کە لەکاتی دووگیانیدا لەلایەن خانمانەوە بەکاردەهێندرێت، ئەمەش لەلایەن چوار کەسی ئاگادار لە پلانەکە بە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستـیان ڕاگەیاندووە.''
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەرپرسان پێداچوونەوەیان بە توێژینەوەیەکدا کردووە کە ماوەیەک لەمەوبەر ئەنجامدراوە، تێیدا دەریخستبووە کە پەیوەندییەکی ئەگەری لە نێوان بەکارهێنانی تایلینۆڵ لە سەرەتای دووگیانی و زیادبوونی مەترسی ئۆتیزم لە منداڵاندا هەیە، بۆیە ئێستا بەرپرسانی ئەمریکا دەیانەوێت خانمانی دووگیان ئاگادار بکەنەوە لە بەکارهێنانی ئەم دەرمانە و سنووردارکردنی.
ئەمەش بزانە: تایلینۆل، ئازارشکێنێکە کە بە شێوەیەکی باو لەلایەن خانمانی دووگیانەوە بەکاردەهێنرێت لە ڕاپۆرتەکاندا وەک هۆکارێک بۆ تووشبوون بە ئۆتیزم دیاریکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاڤا لیستی ناوی هەموو کاندیدە سەرکەوتووەکان لەسەر ئاستی عێراق بزانە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیزبەندی حیزبەکان لەسەر ئاستی عێراق
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی دەنگی لایەنە کوردستانییەکان بەپێی دەنگە جیاکراوەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کورد لە کەرکووک یەکەمە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 10 تشرینی دووەم
زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن





