
دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گەشتیاری دەکرێت لە هەولێر
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا بە هاوکاری تیمێکی ئیتاڵی سێ دەریاچەی دەستکرد لە شاری هەولێر دروست بکرێت، کە ئەمەش هاوشانە لەگەڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەی کۆڕنیشی هەولێر.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند، بە هاوکاری تیمێکی ئیتاڵی سەرقاڵی ئامادەکردنی پلانی درووستکردنی سێ دەریاچەین کە دیمەن و سیمایەکی جوان بە شار دەبەخشن، لە ماوەیەکی نزیک دا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش هەر لە چوارچێوەی پڕۆژەی کۆڕنیشی هەولێرە کە لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەکە دەستپێدەکات، یەکێکیان دەکەوێتە پشت شاویس و هەولێری نوێ، ئەوەی دووەم دەکەوێتە ناوەڕاستی پڕۆژەکە، سێیەمیش دەکەوێتە سێ ڕیانی مەخموور.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشدا پارێزگاری هەولێر باسی لەوەکرد: لەساڵی 2004 سەرۆک بارزانی داوای لە حکومەتی عێراقی کردووە پڕۆژەی کۆڕنیشی هەولێر جێبەجێ بکرێت، چونکە پەیوەندی بە دیمەنی جوانی شار و ئاو ژینگە و سروشتی شاری هەولێر هەیە، بەڵام حکومەتی عێراقی کارەکەی جێبەجێ نەکرد، لە کابینەی نۆیەمی بڕیاردرا پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێت و گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی، لە ماوەیەکی نزیکدا کارەکانی دەستپێدەکات.
لەلایەکی دیکەوە: چاوەڕوان دەکرێت لەماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای شاری هەولێر تەواو بکرێت، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر نەمانی گرفتی کەمئاوی و زیادبوونی ڕووبەڕووی سەوزای کە بەهۆیەوە کەش و هەوای ناوچەکە تەواو بەهۆیەوە کاریگەری دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری وان دەهەژێنێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملن: ستراتیژییە نوێیەکەی ترەمپ لەگەڵ دیدگای ئێمەدا یەکدەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ڕووی لە تورکیا کردووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی نەینەوا داوا دەکات هاووڵاتیان ئاو پاشەکەوت بکەن
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: شەپۆلی بارانبارین تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 6 کانوونی یەکەم
شێخ دارا: ئەم هەفتەیە بارانی بەخوڕ دەبارێت






