
دیمەنی ئاهەنگی کردنەوەی مۆزەخانەکە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دوای چەند جارێک دواخستنی کردنەوەی مۆزەخانەکە، وڵاتی میسر گەورەترین مۆزەخانەی وڵاتەکەی لە شاری قاهیرەی پایتەخت کردەوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: نزیکەی 80 شاندی وڵاتان بە سەرۆکایەتی پادشا، شازادە و سەرۆکی وڵاتان و حکومەتەکان، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی مۆزەخانەکەدا کرد.
زانیاریی زیاتر: مۆزەخانەکە دەڕوانێت بەسەر هەڕەمەکانی جیزەدا، ڕووبەرەکەی نزیکەی پێنج سەد هەزار مەتر دووجایە، ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە میسر سەرقاڵی دروستکردنییەتی و تێچووەکەی زیاتر لە ملیارێک دۆلار بوو و چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژانە 15 هەزار گەشتیار سەردانی بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرنگترین پارچەکانی مۆزەخانەکە پاشماوەکانی تووت عەنخ ئامون، فیرعەونی میسرییە کۆنەکانە، کە لە پێنج هەزار پارچە پێکهاتووە و لە چەندین مۆزەخانەی جیاواز لە میسر و جیهاندا هەڵگیرابوون، بەڵام ئێستا لە یەک هۆڵی مۆزەخانە گەورەکەی میسر کۆکراونەتەوە.
ئەمەش بزانە: بەگشتی، مۆزەخانەکە زیاتر لە 100 هەزار پارچە شوێنەوار لەخۆدەگرێت، ئەمەش وای لێدەکات ببێتە گەورەترین مۆزەخانە لە جیهاندا کە تەرخان کرابێت بۆ شارستانیەتی فیرعەونەکان، کە 30 بنەماڵەی پادشایی بە درێژایی پێنج هەزار ساڵ بەخۆوە بینیوە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: تەنیا لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 15 ملیۆن گەشتیار سەردانی میسریان کردووە، بە بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو ڕێژەکە 21% زیادیکردووە و داهاتەکەی گەیشتووەتە 12 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ وەرزشوانانی سیدەکان داوای یاریگایەکی تۆپی پێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

براندی ئۆتۆمبێلی سەرۆکی چین دەهێنرێتە کوردستان
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی نەرویجی ڕۆبۆتێک تایبەت بە کاروباری ماڵەوە دروست دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ماڵدیڤ جگەرەکێشان لە خوار تەمەنی 18 ساڵییەوە قەدەغە دەكات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژانە هەزاران دار لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەچێنرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

چاکسازیی بانکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان: ئاییندەیەک لە نێوان چەکوش و سندان و پرسیارە چارەنووسسازەکان
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئەمریکا و مێلانیا ترەمپ لە هالۆوین شیرینی بەسەر منداڵان دابەش دەکەن
- کولتوور
- 30 تشرینی یەکەم
مێژووی گوندەکانی هەورامان بە دۆکیۆمێنت دەکرێت
- کولتوور
- 30 تشرینی یەکەم
دوو نووسەری کورد دەبنە براوەی دوو خەڵاتی ئەدەبی لە ئێران






