ڤەنزوێلا داوای هاوکاریی سەربازی لە ڕووسیا دەکات

شەیری بکە لە:
ڤەنزوێلا داوای هاوکاریی سەربازی لە ڕووسیا دەکات

ئاڤا نیوز

وتەبێژی کۆشکی کرێملن دەڵێت، سەرۆکی ڤەنزوێلا داواکارییەکی ئاڕاستەی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کردووە بۆ دابینکردنی هاوکاریی سەربازی بۆ وڵاتەکەی.

وێنە گەورەکە: گرژیی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا لە تەشەنەکردن دایە، هەر چەندە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕەتیکردەوە بیری لە هێرشکردنە سەر ڤەنزوێلا کردبێتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە ڤەنزوێلا نیگەرانە لەوەی کۆکردنەوەی هێزێکی زۆری سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بە ئامانجی گۆڕینی ڕژێمەکەی بێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملین 'پشتڕاستی کردەوە کە ڕووسیا بە گرنگیی و لەنزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی ڤەنزوێلا دەکات، هاوکات نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا داواکارییەکی ئاراستەی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کردووە بۆ دابینکردنی مووشەک و فڕۆکە و  ڕادار'. 

کاریگەری و لێکەوتەکان: سەرۆکی ڤەنزوێلا، واشنتنی تۆمەتبار کرد بە بەکارهێنانی بابەتی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان وەک بیانوویەک بۆ سەپاندنی گۆڕانکاری لە ڕژێمەکەیدا و دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ڤەنزوێلا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ