سوپای عێراق: لە سەر شەڕەکەی کەرکووک گەیشتووینەتە ئەنجامی ورد

شەیری بکە لە:
سوپای عێراق: لە سەر شەڕەکەی کەرکووک گەیشتووینەتە ئەنجامی ورد

دیمەنی کەرکووک لە ئاسمانەوە

ئاڤا نیوز

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقی ڕاگەیاند، تەواوی تۆمەتبارانی شەڕەکەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە کەرکووک دەستگیرکراون و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان گەیشتوونەتە ئەنجامی ورد.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی 10 لەسەر 11ی ئەم مانگە، چەند لایەنگرێکی حیزبێکی کوردی لە کەرکووک بە شەقامی بەغدا تێدەپەڕن کە بارەگای حیزبێکی تورکمانی لێیە، لەلایەن چەند لایەنگرێکی حیزبە تورکمانییەکەوە پەلاماریان دەدرێت و سوکایەتییان پێدەکرێت، دواتر بەهۆی ئەمەوە ڕووبەڕووبوونەوە دروست دەبێت و دەبێتە هۆی تەقەکردن، دوای ئەوەی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە دەدات، لەلایەن کەسێک دوو لەو پۆلیسانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ دەکوژرێن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی پرسیارێکی دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیای لە بەغدا دایەوە و ڕایگەیاند: ڕاپۆرتی وردەکارییەکانی شەڕەکەی کەرکووکمان لایە، هەموو ئەوانەی چەکیان پێبووە و بەکاریان هێناوە دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرا و گەیشتینە دەرەنجامی ورد و دواتر ڕەوانەی دادگا دەکرێن.

زانیاریی زیاتر: ڕۆژی سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کردووە، بەهۆی ڕووداوی شەڕەکەی کەرکووک کە دوو پۆلیس گیانیان لەدەستدا، 14 تۆمەتباریان دەستگیر کردووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ