ئوسامە جەمیل: لە هەولێر 38 هەزار دەنگم بەدەستهێناوە و کورسیی پەرلەمانم مسۆگەر کردووە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

بەپێی دوایین ئامار و داتاکانی کۆمیسیۆن، دەنگی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە هەولێر لە بەرزبوونەوەدایە. سەرۆکی لیستی یەکگرتووی ئیسلامی لە هەولێر دەڵێت، دەنگەکانم گەیشتووەتە 38 هەزار دەنگ و بەو پێیەش کورسییەکەم بۆ پەرلەمانی عێراق مسۆگەر کردووە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 11-11-2025، پرۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو. سەرەتا و لەکاتی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەشێوەیەک بوو کە یەکگرتوو لە هەولێر هیچ کورسییەکی بەدەستنەدەهێنا، بەڵام ئێستا لەگەڵ جیاکردنەوەی زیاتری دەنگەکان دەکرێت گۆرانکاری لە دەنگ و کورسی لایەنەکان ڕووبدات.

 

لێدوانی فەرمی: ئوسامە جەمیل، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەپێی دوایین داتا و زانیاریی، "تاوەکو ئێستا من سەرووی 38 هەزار دەنگم بەدەستهێناوە، کەوابێ هیچ گومانی تێدا نییە من کورسیم بە مسۆگەری بەدەستهێناوە، چونکە هێزی یەک کورسی لە هەولێر لەنێوان 31 بۆ 32 هەزار دەنگە".

 

باس لەوەش دەکات، "ئەگەر بۆ پەرلەمانی عێراق سەرکەوێت، یەکەمجار نوێنەرایەتی ئەو کەسانە دەکات کە دەنگیان پێ نەداوە، هەروەها هەر شوێنێک ببێتە هۆکاری بەدەستهێنانی مافی گەلی کورد، لەو شوێنە لە پێشەوەی ئەو سەنگەرە دەبێت".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ