مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە حکومەت و گەلی تورکیا دەکات

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە حکومەت و گەلی تورکیا دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەهۆی ڕووداوی تێکشانی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری تورکی، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 20 کەس، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە حکومەت و گەلی تورکیا دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ سێشەممە فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی تورکیا لە کاتی گەڕانەوە لە ئازەربایجانەوە بۆ تورکیا لە سەر سنووری نێوان ئازەربایجان و جۆرجیا تێکشکا و سەرجەم سەرنشینەکانی کە 20 کەس بوون گیانیان لەدەست دا،

پەیامی فەرمی: لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکە و حکومەت و گەلی تورکیا کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ