کۆمیسیۆن: تا ئێستا هیچ سکاڵایەکی کاریگەر لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نییە

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن: تا ئێستا هیچ سکاڵایەکی کاریگەر لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نییە

بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، سکاڵا تۆمارکراوەکان سەبارەت بە ڕۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتیی تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تێدا نییە کە کاریگەریی لە سەر ئەنجامە کۆتاییەکان هەبێت.

چیرۆكی سەرەكی: کۆمیسیۆن، ڕۆژی پێنجشەممە لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانەوە ڕایگەیاند: 101 سکاڵایان سەبارەت بە هەردوو دەنگدانی گشتیی و تایبەت وەرگرتووە، 44 سکاڵا بۆ دەنگدانی تایبەت و 57 سکاڵاش بۆ دەنگدانی گشتیی بوون.

لێدوانی فەرمی: عامر حسێنی، سەرۆکی بەشی هەڵبژاردن لە کۆمیسیۆن، ڕاگەیاند: "کۆمیسیۆن دەستیکردووە بە وەرگرتن و پۆلێنکردنی سکاڵاکانی پەیوەندیدار بە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت، کە ژمارەیان کەمبووە.

باسی لەوەشكردووە: سکاڵاکان بەپێی سێ ڕەنگ پۆلێن دەکرێن:-

زەرد: سکاڵاکان بێ بەڵگەن کە پێویستییان بە وەڵامدانەوە هەیە.

سەوز: سکاڵاکان پێویستییان بە لێکۆڵینەوەی کارگێڕی هەیە بەڵام کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکان نییە.

 سوور: سکاڵاکان لەوانەیە کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ