هاوپەیمانی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە: سوودانی بەئاسانی ناگەڕێتەوە نێو چوارچێوەی هەماهەنگی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

محەممەد شیاع سوودانی
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، ئاشکرای کرد، بەهۆی تۆمەتی هەندێک لایەنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە دژی، سوودانی بەئاسانی ناگەڕێتەوە نێو چوارچێوەکە و لەوانەیە بۆ پیکهێنانی حکومەتی داهاتوو ڕوو بکاتە زۆرینەی پەرلەمانی.
وێنە گەورەکە: شەوی چوارشەممەی ڕابردوو کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگی هاوپەیمانی و حیزب و کاندیدی تاکی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 11-11-2025 بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئەنجامەکانیش هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، پارتی دیموکراتی کوردستان و حیزبی تەقەدووم زۆرترین دەنگیان لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە.
لێدوانی فەرمی: خالید وەلید، ئەندامی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ڕایگەیاند: هەندێک لایەنی چوارچێوەی هەماهەنگی دژایەتیی وەرگرتنی خوولی دووەمی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران لەلایەن سوودانییەوە دەکەن. ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەوان بەشێک بوون لە حکوومەتەکەی و هیچ ناڕەزایەتییەکیان لەسەر کارەکانی نەبووە.
زانیاریی زیاتر: وەلید ئاماژەی ئاماژەی بەوەشدا، سوودانی بەشداریی لە کۆبوونەوەکانی دوایی چوارچێوەی هەماهەنگیدا نەکردووە، بەتایبەت دوای ئەوەی هەندێک لایەن تۆمەتی جددییان ئاڕاستە کردووە، لەوانەش ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیلدا، بۆیە ئەگەر بیانەوێت سوودانی بگەڕێتەوە نێو چوارچێوەی هەماهەنگی، چۆن ڕووبەڕووی هەڵوێستەکانی پێشوویان دەبنەوە.
ئەمەش بزانە: ئەو ئەندام هاوپەیمانییەی سوودانی ڕوونیشی کردەوە، هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لەوانەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕوو بکاتە زۆرینەی پەرلەمانی، بەو پێیەی کە باشترین بژاردەیە بۆ دڵنیابوون لە هاوسەنگیی سیاسی و چاودێریی نێو پەرلەمانی داهاتوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا زیاتر لە 200 درۆنی ئۆکراینا دەخاتە خوارەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئێران پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
6 خولەک لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بە بەهای 330 ملیۆن دۆلار پێداویستیی سەربازی بە تایوان دەفرۆشێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا زیاتر لە 200 درۆنی ئۆکراینا دەخاتە خوارەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئێران پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵکی شاری سلێمانی





