سەرۆکی ئێران پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکی ئێران پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات

وێنەیەکی مەسعود پزیشکییان، سەرۆککۆماری ئێران و محەممەد شیاع سوودانی

ئاڤا نیوز

سەرۆککۆماری ئێران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا و تێیدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لێکرد.

وێنە گەورەکە: شەوی چوارشەممەی ڕابردوو کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگی هاوپەیمانی و حیزب و کاندیدی تاکی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 11-11-2025 بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئەنجامەکانیش هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، پارتی دیموکراتی کوردستان و حیزبی تەقەدووم زۆرترین دەنگیان لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران،  لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لەسوودانی و گەلی  عێراق کرد.

 
زانیاریی زیاتر: ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، پزیشکیان پیرۆزبایی سەرکەوتنی هاوپەیمانی بنیاتنانەوە و گەشەپێدان کرد، کە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لەسەر ئاستی نیشتمانی، بەو هیوایەیە لە پرۆسەی بنیاتنانی دیموکراسی و گەشەکردن بەردەوام بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ