لەبەسرە بەهۆی چڕی تەم چەندین ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا

شەیری بکە لە:
لەبەسرە بەهۆی چڕی تەم  چەندین ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا

دیمەنی یەکێک لە رووداوەکانی هاتووچۆ

ئاڤا نیوز

بەهۆی چڕی تەم و مژەوە چەندین ڕووداوی هاتووچۆ لە پارێزگای بەسرە ڕوویانداوە و چاودێرێکیش ڕەخنە لە بەڵێنەکانی چەند ساڵەی دەسەڵاتدارانی شارەکە دەگرێت کە بڕیاریان دابوو کامێرای تیژڕۆیی دابنێن.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سادق عەتییە، چاودێری کەشوهەوا، چەند گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا زیاتر لە ڕووداوێک بەهۆی تەم و مژەوە لە پارێزگای بەسرە ڕوویانداوە، یەکێک لە ڕووداوەکان لە نێوان پێنج ئۆتۆمبێلدا بووە لە شەقامی بەغدای ناوەڕاستی شاری بەسرە و ئەوی دیکەشیان لەسەر پردی پەروەردەی شارەکە ڕوویداوە.

زانیاریی زیاتر: عەتییە لە بڵاوکراوەیەکدا، ڕەخنەی تووندی لە خێرایی هەندێک لە شۆفێران گرتووە، هاوکات ڕەخنەی لە حکومەت چەندین ساڵە بەڵێنی دانانی کامێرای تیژڕەوی داوە و جێبەجێی نەکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ