بی وای دی بەهۆی گرفتێک 89 هەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکان دەکێشێتەوە؛ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟

شەیری بکە لە:
بی وای دی بەهۆی گرفتێک 89 هەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکان دەکێشێتەوە؛ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟

ئۆتۆمبێلی بی وای دی کە دروستکراوی وڵاتی چینە

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی ئەوەی گرفت لە پاتریی ئۆتۆمبێلەكانی هەبووە، کۆمپانیا بی وای دی چینی 59 هەزار ئۆتۆمبێلی خۆی لە بازاڕەکانی جیهان دەکشێنێتەوە. خاوەن پێشانگایەکی ئۆتۆمبێلیش دەڵێت: بڕیارەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: شەهرام عەزی، بازرگان و خاوەن پێشانگای ئۆتۆمبێل لە هەولێر ڕایگەیاند، بڕیاری کشاندنەوەی 89 هەزار ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای (BYD)ـی چینی بەهۆی گرفت لە پاترییەکانیان، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە ئۆتۆمبێلەکانی ئێرە ئەو کێشەیەیان نییە.


ئەو بازرگانە لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا نیوز ڕوونی کردەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی داواکراون لە بازاڕەکانی جیهان بکشێندرێنەوە مۆدێلی ساڵانی 2021 و 2022ـن. لەبەر ئەوەی کۆمپانیای BYD بە فەرمی لە ساڵی 2024ـەوە هاتووەتە کوردستان، هیچ کام لەو مۆدێلە کۆنانە لە هەرێمدا بوونیان نییە.


بەگوتەی ئەو بازرگانە خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی چینی لە بەرزبوونەوەدایە و تەنیا لە ماوەی یەک ساڵدا، زیاتر لە 20 هەزار ئۆتۆمبێلی جۆری BYD هێنراوەتە نێو شاری هەولێر.


سەبارەت بە کاریگەریی ئەم هەواڵە لەسەر بازاڕ، شەهرام عەزی ئاماژەی بەوە دا کە بڕیارەکە هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر نرخەکان نەبووە، بەپێچەوانەوە لەم چەند ڕۆژەدا نرخی هەر ئۆتۆمبێلێک نزیکەی 300 بۆ 400 دۆلار (سێ بۆ چوار گەڵا) بەرزبووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ