
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەو شەپۆلەی بەهێزەی بارانبارین کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە سبەی چوارشەممە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، قەزاکانی دووکان، چەمچەماڵ، شارەزوور و پێنجوێن کرایە پشووی فەرمی.
وێنە گەورەکە: ماوەی 24 کاتژمێرە شەپۆلێکی تووندی بارانبارین ڕووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، بەهۆیەوە ئاستی ئاو بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لە قەزای چەمچەماڵیش لافاو دروستبووە و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و منداڵێکی دیکەش لە کەرکووک لافاو بردی و گیانی لەدەست دا، هاوکات دەیان ئۆتۆمبێل و خانوو کەوتوونەتە ژێر ئاو. هاوکات هۆشداری لە دروستبوونی لافاو لە گەرمیان و هەڵەبجە دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا.
ڕاگەیێنراوی فەرمییەکان: نـەبیــــل حمەصـــــالح عـــزیز، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور ڕاگەیاند: لە پێناو بەرژوەندیی گشتی و سەلامەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و منداڵان و قوتابیان و خۆێندکاران سبەی ڕێکەوتی (10-12-2025) دەوام لەسەرجەم ناوەندەکانی خۆێندنی سنوری بەڕێوەبەرێتیمان رابگیرێت و رۆژی دواتر دەوام ئاسایی دەبێتەوە.
-قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاوی کردەوە، سبەی چوارشەممە 10/ 12/ 2025 لەسەرجەم دام و دەزگا حکومیەکان و قوتابخانە و خوێندنگەکان و زانکۆ و پەیمانگاکان پشووی فەرمیە، جگە لەو دامودەزگایانەی ئێشکگری بەردەوامیان هەیە.9/ 12 /2025.
-سبەینێ چوارشەممە 2025/12/10 لە ناوەندەکانی خوێندنی سنووری پەروەردەی پێنجوێن کرایە پشوو.
-بەڕێوەبەری گشی پەروەردەی سلێمانی: لەپێناو سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و لەسەر داوا و داخوازی کەسوکاری خوێندکاران، بڕیارماندا سبەی چوارشەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەوام ڕابگیرێت.
-بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەپشت بەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و نالەبارىی کەشوهەواى ناوچە جیا جیاکانى کوردستان، لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان، سبەینی چوارشەممە ڕێکەوتی 10/ 12/ 2025 لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە و سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن (باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاکانی حکومی و ناحکومی) سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پشووی فەرمییە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ڕێکخراوە ناحکومییەکان داوایەک لەبارەی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بالیسان شەش پێشمەرگە بەهۆی هەورە برووسکە بریندار بوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شارەزایەکی کەشناسی: هەوری سوپەر سێڵ بەڕێوەیە و تا 50 ملیمەتر بارانی لەگەڵدایە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

یاریی ئەلیکترۆنیی "لۆدۆ" لە عێراق قەدەغە دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆ نەهێشتنی کاریگەرییەکانی دروستبوونی لافاو تیمەکانی شارەوانی هەولێر لە ئامادەباشیدان
23 کاتژمێر لەمەوپێش

شێخ دارا: لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە
8 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ڕێکخراوە ناحکومییەکان داوایەک لەبارەی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بالیسان شەش پێشمەرگە بەهۆی هەورە برووسکە بریندار بوون





