نێچیرڤان بارزانی: پشتيوانيى ته‌واو بۆ خه‌ڵكى چه‌مچه‌ماڵ دووپات ده‌كه‌ينه‌وە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتيوانيى ته‌واو بۆ خه‌ڵكى چه‌مچه‌ماڵ و زيانلێكه‌وتووانى لافاوه‌كه دووپات ده‌كاتەوە و دەڵێت، لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاسپێردراون كه به هاناى لێقه‌وماوانه‌وه بچن.
وێنە گەورەکە: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەند شوێنێک بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو بەتایبەت لە چەمچەماڵ. هاوکات کەشناسیی کوردستان هۆشداری ئەوە دەدات لە 24 کاتژمێری داهاتوودا لە گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە مەترسیی دروستبوونی لافاو هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، به داخێكى زۆره‌وه هه‌واڵى گيانله‌ده‌ستدانى دوو هاووڵاتى و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌مان له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆى لافاوه‌وه پێگه‌يشت.
-پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت، هه‌روه‌ها هيواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازم.
-لەم دۆخە نەخوازراوەدا، پشتيوانيى ته‌واومان بۆ خه‌ڵكى خۆشه‌ويستى چه‌مچه‌ماڵ و زيانلێكه‌وتووانى لافاوه‌كه دووپات ده‌كه‌ينه‌وه. لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاسپێردراون كه به هاناى لێقه‌وماوانه‌وه بچن و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ پاراستنى گيان و ماڵى هاووڵاتيان و پێشكه‌شكردنى هاوكاريى پێويست، بده‌ن
باکگراوند؛ بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەهێزەی ئەمڕۆ کە بووە هۆی دروست بوونی لافاو، دوو کەس لە چەمچەماڵ و کەسێکی دیکەش لە ناحیەی گەیلان لە کەرکووک گیانیانی لەدەستدا. جگە لە زیانی گیانی هاوکات، زیانێکی زۆر بە ئۆتۆمبێل و خانووی هاونیشتمانیان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کەوت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ڕێکخراوە ناحکومییەکان داوایەک لەبارەی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بالیسان شەش پێشمەرگە بەهۆی هەورە برووسکە بریندار بوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی مەترسیی لافاو لە چەند ناوچەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شارەزایەکی کەشناسی: هەوری سوپەر سێڵ بەڕێوەیە و تا 50 ملیمەتر بارانی لەگەڵدایە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

یاریی ئەلیکترۆنیی "لۆدۆ" لە عێراق قەدەغە دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆ نەهێشتنی کاریگەرییەکانی دروستبوونی لافاو تیمەکانی شارەوانی هەولێر لە ئامادەباشیدان
23 کاتژمێر لەمەوپێش

شێخ دارا: لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە
8 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ڕێکخراوە ناحکومییەکان داوایەک لەبارەی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بالیسان شەش پێشمەرگە بەهۆی هەورە برووسکە بریندار بوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی مەترسیی لافاو لە چەند ناوچەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا





