سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: لایەنە فیدڕاڵییەکان دەستبەجێ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی کوردستان بکەن
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێریی دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکەن و داواشیان لە لایەنە پەیوەندیدارە فیدڕاڵییەکان کردووە دەستبەجێ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی کوردستان بکەن و هەموو هاوکارییەکی پێویستیان پێشکەش بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە 9-12-2025، لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بارانی بە لێزمە باری و بووە هۆی دروستبوونی لافاو، لە ئەنجامیشدا زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا باس لەوە دەکات، بانگەوازییان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارە فیدڕاڵییەکان کردووە تا دەستبەجێ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی کوردستان بکەن و پشتیوانیی پێویست لە پرۆسەی گەیاندنی هاوکاریی و پاراستنی هاووڵاتیان پێشکەش بکەن.
دەشڵێت، نیگەرانن لەوەی بەهۆی لافاوەوە گیانلەدەستدان و بریندار هەیە و چەندین ماڵیش زیانیان بەرکەوتووە، پرسە و هاوسۆزی خۆیشیان بۆ کەسوکاری قوربانییەکان دەردەبڕن.
باکگراوند؛ بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەهێزەی ئەمڕۆ کە بووە هۆی دروست بوونی لافاو، دوو کەس لە چەمچەماڵ و کەسێکی دیکەش لە ناحیەی گەیلان لە کەرکووک گیانیانی لەدەستدا. جگە لە زیانی گیانی هاوکات، زیانێکی زۆر بە ئۆتۆمبێل و خانووی هاونیشتمانیان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کەوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 22 خولەک لەمەوپێش
لێزمەباران کۆتایی دێت و نمەباران تا هەینی بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی بارەگای بارزانی لەبارەی لافاوەکەی چەمچەماڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شارەزایەکی کەشناسی: هەوری سوپەر سێڵ بەڕێوەیە و تا 50 ملیمەتر بارانی لەگەڵدایە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

یاریی ئەلیکترۆنیی "لۆدۆ" لە عێراق قەدەغە دەکرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت
8 کانوونی یەکەم

بۆ نەهێشتنی کاریگەرییەکانی دروستبوونی لافاو تیمەکانی شارەوانی هەولێر لە ئامادەباشیدان
8 کانوونی یەکەم

شێخ دارا: لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە
8 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی بارەگای بارزانی لەبارەی لافاوەکەی چەمچەماڵ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قایمقامی چەمچەماڵ: زیاتر لە 500 ماڵ بەهۆی لافاوەکە زیانیان بەرکەوتووە






