دهۆک و واسیت؛ جیاوازیی نێوان هەراجی دەنگی هاونیشتمانیان و ستراتیژی نیشتمانی
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

گرافیک ئاڤا نیوز
لەکاتێکدا کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خەریکی هەراج کردنی دەنگ و ویژدانی دەنگدەرانی خۆی بوو لە دهۆک و، دەنگی کوردایەتیی دەفرۆشت بە دوژمنانی نەتەوەکەمان، پارتی دیموکراتی کوردستان- وەک هێزێکی نیشتمانی بەهێز و دووربین کە هەمیشە چەند هەنگاوێک لەپێش دوژمنانی کوردستانەوەیە - بە بێدەنگی و لە قووڵایی سیستمێکی دژەکورد ناو جەرگەی حەشدی شەعبی، لە پارێزگای واسیت لە دڵی عێراقدا، نزیکە لەوەی کوردێکی فەیلی بگەیەنێتە پەرلەمانی عێراق.
ئەمە تەنها کارێکی ئاسایی سیاسی نییە، بەڵکو دەرخەری ئەو ستراتیژە ژیرانەیە کە پارتی بە درێژایی مێژووی خۆیدا لە ناو دڵی دوژمنیش پەیڕەوی لێکردووە: ئەمە نفووز دروستکرنە لەناو قووڵایی قەڵاکانی دوژمن، گۆڕینی تەکتیکەکانی دوژمن و هەڕەشەکانە بە دەرفەت بۆ کوردایەتی و بەرگری لە بەرژەوەندیی نەتەوەیی بە ژیرترین شێوە. ئەمە درامایەکی مێژوویی بوو لە جیاوازیی نێوان دوو فەلسەفەی سیاسی.
وەک دۆستۆیڤسکی دەفەرمووێت: "هەرکەس دەتوانێت بەهێزەوە فەرمانڕەوایی بکات، بەڵام تەنها کەسیانی ژیر دەتوانن لە دڵی دوژمنیدا دەسەڵات بونیاد بنێن".
یەکێتی لە دهۆک لە دەرگای باکووری هەرێمەکەماندا مامەڵەی مەترسیداری لەگەڵ بوونی سیاسیی خۆی و چارەنووسی سیاسیی گەلێک کرد کە نەوەکانی بە خوێن ڕێگای ئازادیان خۆشکردووە، بەڵام پارتی لە واسیت - لەو شوێنانەی دوژمن پەی پێ نابات - لە بەرزاییەکانی بارزانەوە هەتا دەشتەکانی واسیت و ناوەراستی عێراق بە بێدەنگی، بە ژیریی سیاسی، بە حیکمەت و بە دووربینیەکی بێوێنە، کوردایەتیی چاند، لە ناوەندی سیاسەتی عێراق. ئەمە دەسەڵاتی ستراتیژییە، ئەمە کاری نیشتمانپەروەرانەیە، ئەمە پارتییە کە هەمیشە چەند هەنگاوێک لەپێش دوژمنانی کوردستانەوە دەبێت. دۆستۆڤسکی لەو بارەیەوە جوان دەفەرموێت "ئازادی و دەسەڵات بەوە نییە کە هاوار بکەیت، بەڵکوو بەوەیە کە لە کاتی تەنگانەدا بە ئارامی و بە ژیریی هەنگاو بنێیت".
پارتی دیموکراتی کوردستان لە چیاکانەوە هەتا پەرلەمانەکان، لە شەڕگەکانەوە هەتا هۆڵەکانی دیپلۆماسیی نێودەوڵەتی، هەمیشە بە وریایی و بە دووربینی هەنگاوی ناوە. ئەم پارتییە نەک تەنها بەرگریی لە کوردستان دەکات، بەڵکو بە شارەزایی کوردایەتی دەباتە ناو دژوارترین مەیدانەکانەوە و بە سەرکەوتوویی لێیان دێتەوەدەر. ئەمە جیاوازییەکی ڕەها و ڕابەرایەتی کردنە؛ ئەمەیە هونەری بەدەستهێنانی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ!
ئەوەی مێژوو دەنوسێت ئەو کەسە نییە کە لە سەر ستەیجەکان هاوار دەکات، بەڵکو ئەو کەسەیە کە لە دەشتی شەڕی سیاسیدا ستراتیژ دادەڕێژێت. سیاسەت هونەری ئەو کەسانەیە کە دەتوانن لە کاتی تۆفاندا بە ئارامی بمێننەوە و ڕێگا دەستنیشان بکەن نەک ئەو کەسانەی تەنها هونەری شکاندنی مایکەکانیان هەیە.
لەبەر ئەوە، تکایە چیتر بەراوردکردن لەنێوان پارتی و یەکێتی مەکەن. بەراوردکردنیان غەدرە لە هەردووکیان، بەڵام لە هەمان کاتدا، ڕاستی مێژوو و بەڵگەکانی ئەمڕۆ بە ڕوونی دەریدەخەن کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە ستراتیژ و بە توانا، هەمیشە لەپێشەوەی بەرگری لە بەرژەوەندیی نیشتمانی بووە، تەنانەت لە ناو دڵی دوژمنانیشدا
.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەتەکێتی وتاردان
10 تشرینی دووەم

سەرۆكوەزیرانی هەمووان ڕێگەنادات مەشخەڵی "نەورۆز" بكوژێتەوە
4 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
2 تشرینی دووەم

غیابی پەروەردە و فێرکردن لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا
1 تشرینی دووەم

چاکسازیی بانکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان: ئاییندەیەک لە نێوان چەکوش و سندان و پرسیارە چارەنووسسازەکان
1 تشرینی دووەم

هەڵبژاردن لە عێراق.. دیموکراسییەکی بێ دەرئەنجام و دەنگدانێکی بێ بەها
1 تشرینی دووەم

شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی
23 تشرینی یەکەم

هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
19 تشرینی یەکەم

"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
15 تشرینی یەکەم

هەڵبژاردن و دووبارە دڵنیاکردنەوە لە فرە جەمسەریی لە عێراقدا
14 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 10 تشرینی دووەم
بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەتەکێتی وتاردان
- بیروڕا
- 2 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات





