لەبارەی ئێمە

گرووپی میدیایی ئاڤا، گرووپێکی میدیایی بەرپرسیارە، کە بەشێوەیەکی پیشەگەرانە و بە کوالێتییەکی بەرز کاردەکات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی و بەرهەمی ئینتەرتەینمێنت و هەواڵی. ناوەڕۆکی بەرهەمەکانی لەسەر هێڵی بەها نیشتمانییەکان و پیرۆزییەکانی کوردستان و بەها باڵاکانی خێزانی کورد دادەڕێژێت لە چوارچێوەی کاری میدیایی هاوچەرخدا.

گرووپی میدیایی ئاڤا پێکدێت لە:

ئاڤا تیڤی:

ئاڤا تیڤی پەخشی 24 کاتژمێرییە بە کوالێتی HD، پێکدێت لە ماوەی هەواڵی و چەندین بەرنامەی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و سەرگەرمی. ئامانجی ئاڤا تیڤی کۆکردنەوەی خێزانەکانە لە دەوری یەک شاشە، کە هەموو ئەندامانی خێزانێک لەو شاشەیەدا خۆیان ببیننەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ: لە چەند پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵی جیاواز پێکهاتووە، کە بریتین لە:

  • ئاڤا نیوز
  • ئاڤا سپۆرت
  • ئاڤا تیڤی

ئاڤا سکووڵ: سکووڵی رۆژنامەوانیی ئاڤا لە ڕووی بەڕێوەبردن و شێوازی کارکردنەوە سەر بە گرووپی میدیایی ئاڤایە، هەوڵدەدات لە ڕێگەی پێشکەشکردنی پرۆسەی ڕاهێنانەوە، ڕوخسارێکی پیشەگەرانە ببەخشێتە کاری رۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی هەموو بنەما زانستی و ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی کاری رۆژنامەوانی، لەنێو رۆژنامەگەریی کوردیدا بکاتە ئەو چوارچێوە بەهێزەی کە بایەخ و پیرۆزیی بۆ ئەو پیشەیە دووپات بکاتەوە و گەرەنتی بێت بۆ رێزگرتن لە رووبەرەکانی ئازادیی رۆژنامەوانی و رادەربڕین.

ئاڤا منداڵان:گرووپی میدیایی ئاڤا باوەڕی وایە منداڵان ئایندەی گەلەکەمانن، کاتێک منداڵێکی هۆشیار پێدەگات، واتە ئایندەی گەلێک هۆشیار دەبێت. لەو پێناوەدا و بە ئامانجی پێگەیاندنی منداڵانی کورد لەسەر پەروەردەیەکی کوردانە، ئاڤا منداڵان لە تەلەفزیۆن و کەناڵی تایبەتی یوتیووب چەندین بەرنامەی پڕ زیانیاریی و سروود و گۆرانی پێشکەشی منداڵانی کوردستان دەکات.

ئاڤا رادیۆ:یەکێکی دیکە لە پێکهێنەرەکانی گرووپی میدیایی ئاڤا رادیۆکەیەتی، کە نووسینگەی سەرەکی رادیۆکە لە شاری دهۆکە و سنووری پەخشەکەی لە سنووری دەڤەری بادینانە لەسەر شەپۆلی 101.7، موزیک و گۆرانییە رەسەنەکان، بەرنامە و هەواڵ و زانیاریی لەم رادیۆیە گوێبیست دەبن.

about ava