سکوڵی رۆژنامەوانی ئاڤا

ناوەندێکی پیشەییە بۆ پێشکەشکردنی راهێنانی تیۆری و پراکتیکی لە بواری رۆژنامەوانیدا، هاوتەریب بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی کاری رۆژنامەوانیی هاوچەرخ.

سکووڵی رۆژنامەوانیی ئاڤا لە رووی بەڕێوەبردن و شێوازی کارکردنەوە سەر بە گرووپی میدیایی ئاڤایە، هەوڵدەدات لە رێگەی پێشکەشکردنی پرۆسەی راهێنانەوە، روخسارێکی پیشەگەرانە ببەخشێتە کاری رۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی هەموو بنەما زانستی و ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی کاری رۆژنامەوانی، لەنێو رۆژنامەگەریی کوردیدا بکاتە ئەو چوارچێوە بەهێزەی کە بایەخ و پیرۆزیی بۆ ئەو پیشەیە دووپات بکاتەوە و گەرەنتی بێت بۆ رێزگرتن لە رووبەرەکانی ئازادیی رۆژنامەوانی و ڕادەربڕین.

سکووڵی رۆژنامەوانیی ئاڤا دەخوازێت ئەزموونە دەوڵەمەندەکانی بواری رۆژنامەوانی لە سەرتاسەری جیهان کۆبکاتەوە و لە ڕێگەی پرۆسەی راهێنانی گشتگیرەوە پێشکەشی ئەو ئارەزوومەندانەی بکات، کە دەخوازن لە بواری ڕۆژنامەوانییدا ببنە کاراکتەری چالاک و خاوەن بەرهەم. هاوکات بەپێی ئەو پێداویستی و بۆشاییانەی لە بواری ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، مەبەستیەتی رۆژنامەنووسی پیشەگەر پێبگەیێنێت و ئامادەیان بکات بۆ بازاڕی کاری رۆژنامەوانی.

سکووڵی رۆژنامەوانیی ئاڤا کاردەکات بۆ ئەوەی ببێتە پلاتفۆرمێکی گشتگیر بۆ بڵاوکردنەوەی “رۆشنبیریی رۆژنامەوانی” و نەهێشتنی “نەخوێندەواریی میدیایی”، ئەوەش نەک تەنیا لەنێو رۆژنامەنووساندا، بەڵکو لەنێو سەرجەم ئەو وەرگرانەی خزمەتگوزارییە رۆژنامەوانییەکانیان پێشکەش دەکرێت. ئەو ستراتیژەش لە رێگەی ئەنجامدانی چالاکیی جۆراوجۆر و جێبەجێکردنی ئەو پلانە جیاوازانەوە جێبەجێ دەکات، کە لە ڕێگەی بەشە جیاوازەکانی سکووڵەکەوە کاریان لەسەر دەکرێت.

ئامانجە سەرەکییەکانی سکووڵی رۆژنامەوانیی ئاڤا بریتییە لە :

  • گەشەپێدانی توانا رۆژنامەوانییەکانی ناوخۆ.
  • پێگەیاندنی ڕۆژنامەنووسی پیشەگەر.
  • بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و ڕۆشنبیریی میدیایی
about ava