ئاڤا منداڵان

بەشێکی سەرەکی و تایبەتە لە گرووپی میدیایی ئاڤا، کاردەکات بۆ پێشکەشکردنی ناوەڕۆکی میدیایی تایبەت بە منداڵانی کوردستان، بەشێوەیەک کە رەنگدانەوەی دونیای بێگەردی منداڵان بێت.

ئاڤا منداڵان هاوتەریب بە پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان، ناوەڕۆکە میدیاییەکانی بەرهەم دەهێنێت و پێشکەشی منداڵانی دەکات. دەخوازێت ژینگەیەکی پەروەدەیی و فێرکاریی بینراو لە چوارچێوەی خزمەتگوزارییە میدیاییەکانیدا بۆ منداڵان بڕەخسێنێت، بەجۆرێک کە چێژ لە بینینی بەرهەمەکان وەربگرن و هۆشیاریی پەروەردەیی و زانستیشی لێوە فێربن.

ئاڤا منداڵان لە خزمەتگوزارییە بینراوەکانیدا جەخت لە بەها پەروەردەییە باڵاکان دەکاتەوە و بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش خۆشەویستیی نیشتمان، نەتەوە، خێزان و قوتابخانە، هەروەها پەروەردەیەکی تەندروست و بەرپرسیار، دەکاتە کرۆکی بەرهەمەکانی و بە رێگەیەکی جیاواز و داهێنەرانە و چێژبەخش پێشکەشی منداڵانی کوردستانی دەکات. بۆ ئەو مەبەستە ئاڤا منداڵان پشت بە کارو دونیابینی ژمارەیەک پەروەردەکاری هاوچەرخ و بە ئەزموون و لێهاتوو دەبەستێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە و زانستییانە ناوەڕۆکەکانی بەرهەمبهێنێت.

ئاڤا منداڵان گرنگییەکی زۆر دەداتە پەروەردەکردن و فێرکردنی منداڵان بە بەرهەمی سەرنجڕاکێش و چێژبەخش. هەروەها ئەو راستییەش دەزانێت کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەتی پلاتفۆرمی یوتیووب، ئەمڕۆ بووەتە بەشێکی گەورە لە دونیای منداڵان، هەربۆیە بە سوودوەرگرتن لە خزمەتگوزارییەکانی ئەو پلاتفۆرمە کەناڵێک دروست دەکات کە ببێتە متمانەی هەموو دایک و باوکێک کە لە خەمی پەروەردە و تەندروستیی دەروونیی منداڵەکانیاندان.

ئاڤا منداڵان نوێنەرایەتیی هەستی بەرپرسیارانەی هەموو دایک و باوکێک دەکات لە پاراستنی بەها پەروەردەییەکانی منداڵان و بەشێوەیەک خزمەتگوزارییە میدیاییەکانی پیشکەش دەکات، کە جێی متمانەی ئەوان بێت و ترسیان نەبێت لەوەی منداڵەکانیان تەماشای چ جۆرە ناوەڕۆکێک دەکەن.

about ava