عێراق

ئێران بەدوای ڕووفاتی سەربازە بێسەروشوێنبووەکانی جەنگی عێراق و ئێران دەگەڕێت

هەرچەندە لایەنی عێراقی ئامارێکی دروستی بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام لەماوەی ڕابردوودا بە هەزاران ڕووفاتی سەربازی عێراقی لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق، لەکاتێکدا تائێستا بە درێژایی ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران، نزیکەی 45 هەزار ڕووفاتی سەربازانی ئێرانی گەڕێندراونەتەوە وڵاتەکەیان، مەزەندەش دەکرێت سەرووی هەزار و 500 ڕووفاتی سەربازی ئێرانی لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران هەبن.