
دیمەنی دوو چەکداری حەشدی شەعبی
ئاڤا نیوز
دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق چارەنووسی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بووەتە بابەتێکی سەرەکی لەسەر مێزی گفتوگۆی حیزبە شیعییەکان.
وێنە گەورەکە: گوشارەکان لەلایەن ئەمریکاوە لەسەر حکومەتی عێراق بەردەوامە بۆ نەهێشتنی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق، یان تێکەڵکردنیان لەناو سوپای عێراق.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت" گفتوگۆکان لەسەر سێ پێشنیازی سەرەکی دەسووڕێنەوە: یەکخستنی حەشدی شەعبی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت، کەمکردنەوەی ژمارەیان بۆ کۆنترۆڵکردنیان لە ڕووی دارایی و ئەمنییەوە، یان هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکانیان و خستنەسەر سەرکردایەتییەکی سەربازیی ناوەندی.
هۆکارە زانراوەکان: ناکۆکی نێوان گرووپەکان و سەرکردەکانیان، گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی ئاڵۆزتر دەکات، هاوکات سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەر هەنگاوێکی جێبەجێکردن پێویستی بە "گڵۆپی سەوز" هەیە لە تارانەوە، هێزە شیعەکان ئامادەن ئەم بابەتە بخەنە بەرنامەی نوێی حکومەتەوە.
باکگراوند: ڕۆژی 17ـی ئەیلوولی ئەمساڵ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەریەکە لە گرووپەکانی بزووتنەوەی نوجەبا، کەتائیبی سەییدی شوهەدا، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ئەوفیا و کەتائیبی ئیمام عەلی خستە لیستی تیرۆرەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





