ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە

شەیری بکە لە:
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە

دیمەنی مۆڵەکە دوای ئاگرەکە. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە ئەنجامی ئاگرەكەی مۆڵی بازرگانی 'گول پلازا 'لە شاری بەندەری کەراچی لە باشووری پاکستان گیانیان لەدەست داوە بۆ نزیكەی 50 كەس بەرز بووەوە و ژمارەیەكیش تاوەكوو ئێستا بێسەروشوێنن.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە، لەکاتێكدا خەڵک بەمەبەستی کڕینی کەلوپەل سەردانی مۆڵی بازرگانی گول پلازایان لە باشووری پاکستان کردبووە، لەناکاو ئاگر لە نهۆمی ژێرەوەی مۆڵەکە كەوتەوە و دواتر زۆر بە خێرایی تەشەنەی کرد و بەتەواوی مۆڵەکەدا بڵاوبووەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسانی شارەكە ڕایانگەیاند، ژمارەی کوژراوانی گەیشتووەتە نزیكەی 50 کەس و دەشڵێن تا ئێستا چەند کەسێک بێسەروشوێنن و ئۆپەراسیۆنی گەڕان بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانی تەرمەکانیان بەردەوامە، بەڵام تاوەکو ئێستا ژمارەی بریندارەکانی ئاگرەکە بەفەرمی ڕانەگەیێنراوە.

زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە دەستنیشان نەکراوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن, حکومەت داوای ڕاپۆرتێکی کردووە کە تێیدا هۆکاری ئاگرەکە و زیانەکانی تێدا بخرێتەڕوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ