یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ

شەیری بکە لە:
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ

کچە شاخەوانی کورد ئامینە چاکێر

ئاڤا نیوز


یەکەم کچە شاخەوانی کورد بە ناوی ‎ئامینە چاکێر بەسەر لووتکە چیای "مەناسلو" سەرکەوت، ئەم لووتکە چیایە یەکێکە لە لووتکە چیا هەشت هەزارییەکان و هەشتەمین بەرزترین لووتکە چیایە لە جیهان، بەرزییەکەی هەشت هەزار و 163 مەتر بەرزە و کەوتووەتە زنجیرە چیای هیمالایە لە وڵاتی نیپاڵ.

لێدوانی فەرمی: ئامینە چاکێر، بە ئاڤای گوت: پێشتر بەسەر چەندین لووتکە چیا کەوتووم، هەر یەکێک لەو لووتکە چیایانە ئەزموونێکی تایبەت و جیاواز بوو، توانیم سەربکەوم بەسەر مەناسلو، کە یەکەم لووتکە چیای هەشت هەزار مەترییە لە جیهان.


ئامینە چاکێر، دەڵێت: "ئەمە ئەزموونێکی نوێ و تایبەت بوو، مەناسلو پێی دەوترێت شاخی ڕۆحەکان، کاتێک گەیشتمە لووتکەی چیاکە، هەستم بە ئارامییەکی قووڵ کرد، هەستم کرد ژیان هەڵماندەگرێت و هەرگیز تەنیا نابین."


٠ سەرکەوتن پەیوەندی بە تۆمار و ژمارەوە نییە، پەیوەندی بە ڕۆحەوە هەیە.


٠ شاخەکان زۆر شتیان فێرکردووم لەوانە ئارامی، هێز، خۆبەدەستەوەنەدان و ئالنگاریی، ئەوان ئەوەمان بیردەخەنەوە کە ئێمەی کورد پشت و پەناگەمان شاخەکانن.


ئەوەی پێشبینی دەکرێت:
دەربارەی پلان و هەنگاوی داهاتوو، ئامینە چاکێر، گوتی: "پلانم هەیە ئەمساڵ بەسەر لووتکە چیای ئێڤرێست، بەرزترین لووتکە چیای جیهان سەربکەوم، پلانم داناوە و کار بۆ ئەوە دەکەم بەسەر هەر 14 لووتکە چیا هەشت هەزارییەکەی جیهان سەربکەوم، هەرچەندە ئەم گەشتانە تێچووەکەی زۆرە.


ئەمەش بزانە:
ئامینە، پێشتر بەسەر چیای کلیمانجارۆ لە وڵاتی تەنزانیای کیشوەری ئەفریقیا، چیای ئارارات لە باکووری کوردستان، لووتکە چیای لینین لە وڵاتی قرغیزستان لە کیشوەری ئاسیا، لووتکە چیاکانی ئایلاند، لۆبوچێ و ‎ئاما دابلام لە وڵاتی نیپاڵ، ژمارەیەک لووتکە چیاکانی هەردوو وڵاتی چیلی و بۆلیڤیا لە کیشوەری ئەمریکای باشوور، بۆ یەکەمجاریش بەسەر یەکێک لە لووتکە چیایە هەشت هەزار مەترییەکان سەرکەوتووە.


باکگراوند:
ئامینە چاکێر، خەڵکی شاری وانی باکووری کوردستانە و لە وڵاتی نەمسا نیشتەجێیە، پێشتر مامۆستا بووە، بەڵام لە ساڵی 2024ەوە وازی لە مامۆستایەتی هێناوە و خۆی بۆ شاخەوانی تەرخان کردووە. ماوەی 15 ساڵە شاخەوانی دەکات.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ