نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت

شەیری بکە لە:

هونەرمەند نەجمەدین غوڵامی و پێشکەشکار شانۆ بەکر فەرەج

ئاڤا نیوز


هونەرمەند نەجمەدین غوڵامی میوانی گەشتی هەواڵەکانی کولتووری ئاڤا بوو و پاڵپشتی خۆی بۆ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی و ڕایگەیاند، گۆرانیی "هەرای جەنگ" لە هەموو بارودۆخە نەخوازراوەکاندا گوێی لێدەگرێت و بۆ ئەم بارودۆخەی ئێستای ڕۆژئاوا گونجاوە.


چیرۆکی سەرەکی:
هونەرمەند دیاری کورد نەجمەدین غوڵامی، ڕایگەیاند، لە هەوڵدایە بەرهەمێکی نوێ لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوا بڵاوبکاتەوە، دەڵێت: "دەستخۆشی لەو کوڕ و کچانە دەکەم لەسەر شەقامەکان دەنگی کورد دەگەیەنن."


لێدوانی فەرمی: نەجمەدین غوڵامی، لە کاتی بەشداریکردنی لە گەشی هەواڵەکانی کولتوور وتی: کورد میللەتێکی ئاشتیخوازە، نیشتمان لە پێش هەموو شتێکەوەیە پێویستە گرنگی بە گۆرانیی بەرەنگاریی بدەین، هونەرمەندانی نەوەی نوێ هەستی نیشتمانییان لاوازە.


٠ بە ئاواتەوەم ڕۆژێک بگەڕێمەوە شاری سنە.


٠ لە هەندێک قوتابخانەی ڕۆژهەڵات بەیانیان گوێ لە گۆرانییەکانی من دەگرن


زانیاریی زیاتر: نەجمەدین غوڵامی، پێویستە کورد تەنیا پشت بە خۆی ببەستێت ئەگەر کورد یەک دەست بێت هەموو جەنگێک دەباتەوە، کورد نابێت دیمەنی شەهیدبوونی "دەنیز چیا"ی بیرچێتەوە، دەبێت هونەرمەندان بە بەرهەمەکانیان پاڵپشتیی ڕۆژئاوا بکەن

غوڵامی ڕاشیگەیاند، من هونەرمەندێکی سیاسیم تاوەکو توانام هەبێت لە کاری هونەری بەردەوام دەبم، دەمەوێت تا لە ژیاندام پارێزگاریی لە قوڕگم بکەم بۆ خزمەتی نیشتمانەکەم.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ