لە ترسی هاتنی داعش عێراق سنوورەکانی لەگەڵ سووریا بۆ زیاتر لە 600 کیلۆمەتر درێژ دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
لە ترسی هاتنی داعش عێراق سنوورەکانی لەگەڵ سووریا بۆ زیاتر لە 600 کیلۆمەتر درێژ دەکاتەوە

محەممەد شیاع سوودانی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی عێراق

ئاڤا نیوز

لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانی بۆ ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق و عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆ، زنجیرەیەک کۆبوونەوەی فراوانیان لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکان و دەزگا هەواڵگرییەکان ئەنجامدا.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی دوو هەفتەی ڕابردووی سووریا، حکومەتی عێراق سنوورەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە بە سیستەمی چاودێری ورد و پێشکەوتوو  تووندوتۆڵتر دەکات و سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانی سنوورەکان دەکات. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی
: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیێنراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە لە کۆبوونەوەکاندا، بە وردی ئاستی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنوور، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی تاوتوێ کرا و جەختیش لە پێویستی پڕکردنەوەی هەر کەلێنێکی ئەمنی و چارەسەرکردنی خێرای ئاستەنگە مەیدانییەکان کرا.


نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت: "بە ئامانجی ڕێگریکردن لە هەر دزەپێکردنێک یان هەڕەشەیەکی تیرۆریستان چارەسەری خێرا و دەدۆزنەوە."

زانیاریی زیاتر: ئەم جووڵەیەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لە کاتێکی زۆر هەستیاردا دێت، ئەویش بەهۆی دۆخی ئەمنی سووریایە، شەڕی نێوان چەکدارەکانی سووریا و هەسەدە، وایکردووە حکومەتی عێراق  لە ڕێگەی ئەم ڕێکارانەوە تەواوی سنوورەکانی لەگەڵ سووریا بەدرێژایی زیاتر لە 600 کیلۆمەتر درێژ بکاتەوە، بیکات بە چەند ناوچەیەکی سەربازیی قەدەغەکراو.


بۆچی گرنگە:
لەگەڵ هەموو گۆڕانکاریی و پێشهاتێک لە سووریا، عێراق ترسی ئەمنیی بۆ دروست  بووە و جارێکی دیکە پێداچوونەوە بە پلانی پاراستنی سنوورەکاندا دەکاتەوە، هۆکارەکەشی بۆ پەیوەندی دوودڵی بەغدا لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی دیمەشق دەگەڕێتەوە، کە پەیوەندییەکە زیاتر ئەمنیی و هەواڵگرییە، لە بوارەکانی تری هەماهەنگی نەگوازراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ