ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات

شەیری بکە لە:
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات

سەرۆک بارزانی و ئەنتۆنیۆ تایانی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، ستایشی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی كرد بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا، لەپێناو ئەوەی گەلی کورد لە سووریا تووشی نەهامەتی نەبێت.

چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئیتاڵیا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ڕۆما سەرۆک مەسعود بارزانی و ئەنتۆنیۆ تایانی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبوونەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، لەو کۆبونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی و دواپێشهاتەکانی ناوچەکە و سووریا بەگشتی و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش تاوتوێ کران، جەختیش لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان لە ڕێگەی دیاڵۆگ و گفتوگۆی ئاشتیانە کرایەوە دوور لە تووندوتیژی شەڕ و پێکدانان.

لەلایەكی دیكەوە: وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، ستایشی ڕۆڵی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی لە پاراستنی پێکەوەژیان و سەقامگیری لە عێراق و کوردستان کرد، پێزانینی بۆ هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی هەبوو  بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا،  بۆ ئەوەی گەلی کورد لە سووریا تووشی نەهامەتی نەبێت.

گۆشەیەكی دیكەی دیمەنەکە: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەبوون، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیدان و زیاتر بەرەوپێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەکاندا. لەو چوارچێوەیەشدا وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی هەرێم و گەلی کوردستان دووپات کردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ