ئاڤای خەڵک؛ پێنج گەڕەکی ڕانیە بێ خزمەتگوزارین

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەهۆی تەواونەکردنی پڕۆژەی قیرکردنی کۆڵانەکانیان، دانیشتووانی پێنج گەڕەکی شاری ڕانیە نیگەرانن و دەڵێن لە وەرزی زستاندا ڕووبەڕووی گرفتی قوڕ و لیتە بوونەتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ساڵی ڕابردوو بڕیاری قیرکردنی گەڕەکەکانی (ئاشتی، ماردین، ئەندازیاران، ڕووناکی و شادی) لە ڕانیە دەرچوو. بۆ ئەم مەبەستە بڕی دوو ملیار دینار تەرخان کرا و لەگەڵ کۆمپانیایەک گرێبەست واژۆ کرا بۆ ئەوەی پڕۆژەکە لە ماوەی 500 ڕۆژدا تەواو بکات.

سەرەڕای ئەوەی کار لە بەشێکی گەڕەکەکاندا کراوە، بەڵام لە ئێستادا پڕۆژەکە وەستاوە و تەنیا 30%ـی کارەکانی جێبەجێ کراوە. دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە دەڵێن بەهۆی تەواونەکردنی کارەکان و هاتنی وەرزی زستان، کۆڵانەکانیان پڕ بووە لە چاڵوچۆڵ و قوڕ و لیتە.

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مەلا مووسا، سەرۆکی شارەوانی ڕانیە سەبارەت بە هۆکاری پەککەوتنی پڕۆژەکە بە ئاڤای ڕاگەیاند: "بە دوو هۆکار کۆمپانیا کارەکانی ڕاگرتووە، یەکەمیان لەبەر زستان و سەرماوسۆڵە، لە لایەکی دیکەش کۆمپانیا داوای سولفەی کردووە، بەڵام لەبەر قەیرانی دارایی نەتوانراوە بۆی خەرج بکرێت."

سەرۆکی شارەوانی ئاماژەی بەوەش کرد، هەوڵدەدەین کارکردن لە پڕۆژەکە دەستپێبکاتەوە، بەڵام چاوەڕوانی ئاسایی بوونەوەی کەشوهەوا دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ