
شێخ دارا حەسەن، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا
ئاڤا نیوز
شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و شێخ دارا لەمبارەیەوە دەڵێت "بەفربارین دەگاتە سەنتەری شارەکان."
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، شەپۆلێكی بەفربارین لە شەوی پێنجشەممە 22ـی یەكەوە، زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و كاریگەریی شەپۆلەكە تاوەكو بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوا، لە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە کەشوهەوا ئاساییە، بەڵام ڕۆژی هەینی بەفرباین لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەبێت و دەگاتە سەنتەری شار و شارۆچکەکان.
شێخ دارا، دەڵێت: "تاوەکو کۆتایی مانگی یەک شەپۆلێکی دەریای سپی ناوەڕاست دێتە ناوچەکانمان و بارانبارینی لەگەڵدا دەبێت، هەروها پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و ئەم سەرمایەی هەیە نامێنێت."
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەم جۆرە بووە:
٠ هەولێر بەرزترین پلە 8 و نزمترین پلە 1 بووە
٠ سلێمانی بەرزترین پلە 4 و نزمترین پلە 3- بووە
٠ کەرکووک بەرزترین پلە 8 و نزمترین پلە 2- بووە
٠ دهۆک بەرزترین پلە 1- و نزمترین پلە 12- بووە
٠ هەڵەبجە بەرزترین پلە 4 و نزمترین پلە 6- بووە
٠ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەرزترین پلە 9 و نزمترین پلە 1- بووە
٠ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرزترین پلە 2-و نزمترین پلە 12- بووە
٠ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەرزترین پلە 5 و نزمترین پلە 2 بووە
٠ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بەرزترین پلە 4 و نزمترین پلە 4- بووە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە






