سەرمایەکی سەخت ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە؛ بۆ کەم بەکارهێنانی غاز پشوو ڕاگەیێنراوە

شەیری بکە لە:
سەرمایەکی سەخت ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە؛ بۆ کەم بەکارهێنانی غاز پشوو ڕاگەیێنراوە

دیمەنی بەفربارین لە یەکێک لە شارە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

چەند ڕۆژێکە بارستە هەوایەکی سارد و شەپۆلێکی بەفربارین ڕووی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە کە بەهۆیە پشوو لە زانکۆ و خوێندنگە و فەرمانگە حکومییەکانی ڕاگەیێنراوە. کەشناسی دەڵێت: ئەم دوو ڕۆژە پلەی گەرما زیاتر لە 10 پلە ژێر سفر دادەبەزێت.

 

لێدوانی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای سنە ڕایگەیاند: بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی، سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان، بانکەکان، قوتابخانە و زانکۆکان دادەخرێن بەڵام دامەزراوە فریاگوزارییەکان و فریاکەوتنی خێرا و بنکە تەندرووستییەکان ناگرێتەوە.


- هەر بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و گەیشتنە پلەی بەستن و شەختە کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای ورمێ بڕیاری دا ڕۆژی چوارشەممە سەرجەم قوتابخانە، زانکۆ و پەیمانگە و دامەزراوە حکومیەکان و بانکەکان دابخرێن، ئەوەش بە مەبەستی کەم بەکارهێنانی گاز و وزە.


- لە پارێزگای کرماشانیش، بە مەبەستی کەم بەکارهێنانی گاز و وزە، لە پەیمانگە و قوتابخانەکان دەبێتە پشوو و لە دامەزراوە حکومیەکان و بانکەکانیش دوو کاژێر درەنگتر دەست بە کارکردن دەکرێت.


- هەر بەهۆی سەرما و دابەزینی پلەی گەرماوە کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای ئیلام بڕیاریدا رۆژی چوارشەممە قوتابخانە، زانکۆ و پەیمانگەکان بکرێنە پشوو و دەوام لە دامەزراوە حکومییەکان و بانکەکان دوو کاژێر درەنگتر دەست پێبکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی سەرما و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی گاز و وزەوە بڕیاری پشوو ڕاگەیێنراوە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەم سەرمایەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە بە بێوێنە وەسف دەکرێت کە دەیان ساڵە بەو ڕادەیە نەبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ