
دیمەنی بەنداوی گۆمەسپان دوای بەفربارین
ئاڤا نیوز
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، شەوی پێنج شەممە 22-1-2026، کاریگەریی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات، بەهۆیەوە پلەکانی گەرما دادەبەزێت و لە زۆربەی ناوچەکان بەفربارین دەست پێ دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 23-1-2026 لە زۆربەی کاتەکان هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆڵێکی بەفربارین، لەگەڵ بەفربارینەکە هەندێ ناوچە نمە باران دەبێت و بەفر لە سەنتەری شارەکان بەڕیژەی جیا جیا دەبارێت.
ئەوەی پێشبی دەکرێت: کاریگەری ئەم شەپۆڵەی بەفربارین تاوەکوو درەنگانی شەوی هەینی و کاتەکانی بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە 24-1-2026 بەردەوام دەبێت، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە سنووری باشووری پارێزگای هەولێر، باران بارینی پچڕ پچڕ و مامناوەندی دەبێت، هەندێ کاتیش بە تێکەڵی بەفر و باران دەبارێت، چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژی شەممە کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتایی بێت.
باکگراوند؛ ئەمە لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش، شێخ دارا حەسەن، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری ئاڤا میدیا، لە هەواڵەکانی سەعات حەوت ئاماژەی بەوەکرد؛ لەکۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆڵێکی دیکەی بەفر و بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- ژینگە
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە






