بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم

دیمەنی خلیسکێنەی سەر بەفر لە کاتی شەودا
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار لە جیهاندا، پێشبڕکێی ئەوروپا بۆ خلیسکێنەی سەر بەفر لە کاتی شەودا لە شاری ئەرزنگانی باکووری کوردستان دەستیپێکرد و زیاتر لە 100 وەرزشوان تێیدا بەشدارن.
چیرۆکی سەرەکی: لە شاری ئەرزنگان لە باکووری کوردستان، پێشبڕکێی ئەوروپا بۆ خلسکێنەی سەر بەفر (Snowboard Cross) دەستی پێکرد. جیاوازی ئەم پێشبڕکێیە لەوەدایە یەکەمجارە لە جیهان بە شەو ئەنجام بدرێت. زیاتر لە 100 وەرزشوان لە 20 وڵاتی جیاوازەوە بەشداریی تێدا دەکەن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەمرە جانپۆلات، جێگری پارێزگاری ئەرزنگان ڕایگەیاند: "پێشنیارمان بۆ یەکێتیی نێودەوڵەتیی خلیسکێنە کرد کە پێشبڕکێکە بۆ یەکەمجار لە جیهان بە شەو بێت و ئەوانیش ڕەزامەندییان لەسەر دەربڕی".
زانیاریی زیاتر: ئەم پێشبڕکێیە لە ناوەندی وەرزشیی زستانەی چیای ئەرگان لەسەر ڕێڕەوێکی 800 مەتری بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا زیاتر لە 100 وەرزشوان لە 20 وڵاتی جیاوازەوە بەشدارییان تێدا کردووە.
٠ بۆ ئامادەکردنی ڕێڕەوی پێشبڕکێکە نزیکەی 60,000 مەتر سێجا بەفری دەستکرد بەکارهێنراوە و گۆڕانکاریی لە سیستەمی ڕووناکیی ناوەندەکەدا کراوە تاوەکو بۆ وەرزشکردن لە شەودا گونجاو بێت. پڕۆسەی ئامادەکارییەکە لەلایەن 100 کارمەند و خۆبەخشەوە ئەنجامدراوە و پێشبڕکێکە بۆ ماوەی 2 ڕۆژ لەسەر ئاستی ژنان و پیاوان بەردەوام دەبێت و وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ ناساندنی گەشتیاریی ناوچەکە لەقەڵەم دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجامدانی ئەم پێشبڕکێیە لەژێر ڕووناکیی دەستکرد و لە کاتی شەودا ئەزموونێکی جیاوازە بۆ وەرزشوانان؛ ئەم داهێنانە وەرزشییە ناوی ئەرزنگان و ناوەندی چیای ئەرگان وەک ناوچەیەکی پێشەنگ لە وەرزشی زستانەی جیهانییدا تۆمار دەکات و دەبێتە هەوێنێک بۆ میواندارییکردنی خولە گەورەکانی داهاتوو.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم

ناسا گەورەترین کەشتیی ئاسمانی نمایش دەکات
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
کاروان کامیل بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
فێستیڤاڵێکی گەورە لە سەنتەری شاری هەولێر ساز دەکرێت



