ناسا گەورەترین کەشتیی ئاسمانی نمایش دەکات

شەیری بکە لە:
ناسا گەورەترین کەشتیی ئاسمانی نمایش دەکات

دیمەنی کەشتییەکی ئاسمانی ناسا

ئاڤا نیوز

ناسا دوای چەندین ساڵ کارکردن، کەشتییە نوێیەکەی نمایش کرد و ئامادەکارییەکان بۆ ناردنی چوار کەشتیوان بۆ دەوری مانگ لە مانگی داهاتوودا تەواوکراون.

وێنە گەورەکە:
 ئەمە دەستپێکی قۆناغێکی نوێی کێبڕکێی بۆشایی ئاسمانە؛ ئەمریکا دەیەوێت پێش چین بکەوێتەوە و دوای نیو سەدە جارێکی دیکە باڵادەستیی خۆی لەسەر مانگ بسەلمێنێت، ئەمە هەنگاوی یەکەمە بۆ مانەوەی هەمیشەییی مرۆڤ لەوێ.

لێدوانی فەرمی: ئاژانسی ناسا ڕایگەیاندووە: "هەوڵەکان بۆ ئەوەیە لە ساڵی 2030دا مرۆڤ جارێکی دیکە لەسەر مانگ بنیشێتەوە، ئامادەکارییەکانیش بۆ گەشتی مانگی داهاتوو لە قۆناغی کۆتاییدان".

زانیاریی زیاتر: کەشتییەکە بەرزییەکەی 98 مەترە و یەکێکە لە زەبەلاحترین بەرهەمەکانی ناسا.

گەشتەکە ڕۆژی 6ی مانگی داهاتوو (شوبات) دەستپێدەکات و 10 ڕۆژ دەخایەنێت.

چوار کەشتیوان (3 ئەمریکیی و 1 کەنەدیی) بەشدارن و تەنها بە دەوری مانگدا دەسوڕێنەوە.

ئامانجی گەشتەکە تاقیکردنەوەی تەکنەلۆژیا و مانگە دەستکردە نوێیەکانە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گەشتەکە تەنها سوڕانەوەیە بە دەوری مانگدا و نیشتنەوەی تێدا نییە؛ ئەمە وەک تاقیکردنەوەیەکە بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتیی کەشتیوانەکان پێش گەشتە گەورەکە.

باکگراوند: دوایین جار کە مرۆڤ چووە سەر مانگ ساڵی 1972 بوو؛ ئێستا چین بە کەشتیی "مێنگژوو" ڕکابەریی ناسا دەکات و دەیەوێت لەم ساڵەدا تاقیکردنەوەی بۆ بکات تاوەکو پێش ئەمریکییەکان بگاتەوە ئەوێ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ