ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
- بزنس
- 19 کانوونی دووەم

ئاڤا نیوز
ئەم مانگە بۆ یەکەمجار لیستی مووچەی خانەنشینان بە پەیرۆڵ ئامادە دەکرێت، هەروەها بۆ یەکەمجاریش لیستی مووچەی فەرمانبەران جێگیر دەکرێت، بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا لە 10 ڕۆژی داهاتوودا مووچەی مووچەخۆران دەنێردرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا سیستمی پەیرۆڵ بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک لە بەغداوە کارا دەکرێت و وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، پاش کاراکردنی سیستمەکە، تیمەکانمان دەتوانن لەماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێر بە تەواویی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرن بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی ئامادەکردنی لیستی مووچە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، دواکەوتنەکە دوو هۆکاری هەبووە کە ئەمانەن:
یەکەم: دەبێت لەم مانگەوە لیستی مووچەی خانەنشینانیش بە سیستەمی پەیرۆڵ ئامادە بکرێت، واتا بە دیجیتاڵی و ژمارەی خانەنشینەکان زیاتر لە 300 هەزار مووچەخۆرە.
دووەم: لەم مانگەوە لیستی مووچە جێگیر دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستە لە چەند کاتژمێری داهاتوو سیستمی پەیرۆڵ کارا دەکرێت بۆئەوەی کارەکان جێبەجێ بکرێن لە هەرێمی کوردستانەوە.
زانیاری زیاتر: ئاڤا زانیویەتی، وەزارەتی دارایی عێراق داواکارییەکی نوێی هەیە، دەبێت لە لیستی ئەم مانگەوە، هەموو فەرمانبەرێکی میلاک ناوی لە لیستی مووچە هەبێت، جا ئەگەر دەوام بکات یان مۆڵەت بێت، دەبێت ناوەکەی بنووسرێت، بۆ ئەوەی ئەگەر لە مانگەکانی داهاتوودا فەرمانبەرەکە گەڕایەوە سەر دەوام تەنها مووچەکەی بۆ زیاد بکرێت و دەستکاریی ژمارەی میلاکەکان نەکرێت.
پێشتر وانەبوو، مانگانە کە لیستی مووچە ئامادە دەکرا تەنها ناوی فەرمانبەرانی کارا و ئەوانەی مووچە وەردەگرن ناویان دەنووسرا، فەرمانبەرێک کە مۆڵەت بوو بە هەر هۆکارێک بێت ناوی نەدەنووسرا، کە گەڕایەوە سەر دەوام ئەوکات ناوی لە لیستی مووچە زیاد دەکرا.
شێوازی جێبەجێکردن: لەبارەی وادەی ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان، ئاڤا قسەی لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق کرد، وتی: تا ئێستا لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران نەکراوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە 25ـی مانگی یەک دەستپێبکات، تا ئەوکاتە یان یەک دوو ڕۆژ دواتر، دەبێت حکومەتی کوردستان لیستی مووچە و میزان موراجەعەی مانگی ڕابردوو لەگەڵ 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆیی بۆ بەغدا بنێرێت، بەمپێیە کۆتایی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی یەک دەنێرێت.
باکگراوند: بۆ یەکەمجار سیستمی پەیرۆڵ لەلایەن فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کاری لەسەر کرا کە سیستمێکی پێشکەوتووی دیجیتاڵییە، لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا ئەو سیستمە پێشکەوتووە لە تەواوی عێراق کاری پێبکرێت، لەبەرئەوەی ئاسانکاریی زۆر بۆ ڕێکخستنی کاروباری مووچەخۆران دەکات و ڕۆتینات و بەربەستە کارگێڕییەکان زۆر کورت دەکاتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم

ناسا گەورەترین کەشتیی ئاسمانی نمایش دەکات
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار



