
دابەزینی بەهای دۆلار - گرافیک ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەردەوامە، گوتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێریش پێیوایە زیادبوونی مەترسییەكانی داعش بەهای دینار زیاتر دادەبەزێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەرزی و نزمی لە بەهای دۆلار لە بەرامبەر بە دیناری عێراق بەردەوامە، ئەمڕۆ، لە شاری هەولێر بەهای دینار، لە بەرامبەر بە دۆلار دابەزییووە و شارەزایان هۆکارەکەی بۆ شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا دەگەڕێننەوە.
لێدوانی فەرمی: کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت: "ئەم ئێوارە بازاڕی دراو کە داخرا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 148 هەزار دینار بوو، واتە بە بەراورد بە ڕۆژی سێشەممە، بەهای دینار 500 دینار بەرامبەر دۆلار دابەزیوە."
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە هۆکارەکانی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، وتەبێژەکەی بازاڕی دراوی هەولێر، دەڵێت: "هۆکارەکە پەیوەندی بە گرژییەکانی سوریا، هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ گرووپە چەکدارەکانی عێراق، بابەتی پێکنەهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەگەڕێتەوە."
ئەمەش بزانە: هاوکات کەیفی خۆشناو باس لەوە دەکات، ئەگەر داعش جارێکی دیکە ببێتەوە مەترسی بۆ سەر عێراق، ئەوا بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بە ڕێژەی بەرچاو دادەبەزێ ئەمەش بۆ عێراق زۆر خراپ دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




