مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار

  • بزنس
  • 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار

دووکانێکی زێڕنگەران لە هەولێر

ئاڤا نیوز

 

نرخی زێر بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە ژمارەی پێوانەیی بەرزبوونەوەی نرخی شکاند و یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 گەیشتە یەک ملیۆن و 25 هەزار دینار.

 

لێدوانی فەرمی: هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕەنگەرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان بەرزبوەوە، لە هەولێر نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 گەیشتە یەک ملیۆن و 25 هەزار دینار.

 

ژمارەکان وا دەڵێن: نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە چوار هەزار و 862 دۆلار و نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستان بەمجۆرەیە: 

 

-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22؛ یەک ملیۆن و 74 هەزار دینار.
-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21؛ یەک ملیۆن و 25 هەزار دینار.
-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18؛ 878 هەزار دینار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ