دوایین دەرفەت بە فەرمانبەران و خانەنشینان دەدرێت بۆ پڕکردنەوەی هەژماری من
- بزنس
- 19 کانوونی دووەم

گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سبەی دووشەممە دوایین دەرفەتە بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی هەژماری من، لەبەرئەوەی پێشتر وەزارەتی دارایی کوردستان ڕایگەیاندبوو هەر فەرمانبەر و خانەنشینێک تا 20-1-2026 فۆرمی هەژماری من پڕنەکاتەوە مووچەکەی ڕادەگیرێت تاوەکو خۆی تۆمار دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: تیمی ئاڤا پەیوەندیی بە وەزارەتی دارایی کوردستان و تیمی هەژماری من کرد، وتیان سبەی دووشەممە داتای فەرمانبەران و خانەنشینان کۆدەکەینەوە بزانین چەند هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان تۆمار بکەن، ئینجا لەسەر بنەمای ژمارەی مووچەخۆران بڕیار دەدەین ئایا مۆڵەتەکە درێژ بکەینەوە یان نا؟
زانیاری زیاتر: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا تاوەکو ئێستا دەیان هەزار فەرمانبەر و خانەنشین ماون فۆرمی هەژماری من پڕبکەنەوە، لەبەر ژمارەی زۆری مووچەخۆران بڕیارە وادەکە درێژ بکرێتەوە و دەرفەتێکی تریان پێبدرێت، بەڵام ئەمە دوایین دەرفەتە و وەزارەتی دارایی کوردستان جددیە لەم بابەتە، ئەمەش لەسەر داواکاری وەزارەتی دارایی عێراقە، نابێت هیچ مووچەخۆرێک بمێنێت ئەژماری بانکی نەبێت.
باکگراوند: 'هەژماری من' یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامانج لێی؛ كۆتاییهێنانە بە دابەشكردنی مووچە بەشێوەی كاش و بە دیجیتاڵیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەپێناو سوودمەندبوونیان لە خزمەتگوزارییە بانكییەكان و بەئاسان وەرگرتنی مووچەكانیان، هەر بۆیە بەپێی بڕیاری حکومەتی عێراق لە ساڵی 2026 دەبێت هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەنی ئەژماری بانکی، ئەوەش لەڕێگەی خۆ تۆمارکردن لە پڕۆژەی ئەژماری من.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە




