د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین

  • بزنس
  • 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین

د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە داڤۆس بەرنامە و پلانی داهاتوو لە بواری پشەسازیدا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین".


لێدوانی فەرمی: د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 800 مۆڵەتی نوێ هەیە. لە بواری پیشەسازیدا کارگەی زۆر گەورە هەیە. دەشڵێت: سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە داڤۆس ئاماژەی بەوە کرد، "بۆ بەرنامە و پلانی داهاتوو سەرنجی زیاتر دەخەینە سەر کەرتی پیشەسازی، ئێمەش لە پاڵ ئەوەدا بە هاوبەشی لەگەڵ وەبەرهێنەران، پلانێکی تۆکمەمان بۆ ساڵانی داهاتوو داناوە و پانتاییەکی فراونتر بۆ کەرتی پیشەسازی دابین دەکەین".

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، وتی، "پلانمان هەیە 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست بکەین، هەوڵیش دەدەین لە ماوەیەکی کەمدا زەوییەکان بە تەواوی خزمەتگوزارییەکانەوە بۆ کارگەکان بەردەست بکەین".


٠ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هەمیشە جەخت لەوە دەکاتەوە کە بۆ کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار چەندی دەکرێت، زووتر ڕێکارە یاساییەکانیان بۆ جێبەجێ بکرێت، تاوەکو وەبەرهێنەران بتوانن بەزووترین کات کارگەکانیان دابمەزرێنن.

زانیاریی زیاتر: سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕوونی دەکاتەوە، "لە شەش ساڵی ڕابردوو لە پێدانی مۆڵەت ئەولەویەتمان بە کارگەکان داوە، هەموو ڕێکارەکان بۆ دامەزراندنی کارگەکان لە هەرێمی کوردستان، لە سەرەتاوە تا پێدانی مۆڵەت لە مانگێک زیاتری تێنەپەڕاندووە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوتەی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، هۆکاری سەرەکی زیادبوونی پرۆژەکانی وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان، ئەو ئاسانکارییانەیە کە لەگەڵ یاسای وەبەرهێنان هەیە و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی چەند ڕێنماییەکی نوێی دەرکردووە ئەویش لە پێناو ئاسانکاریی بۆ پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان، بە تایبەت بۆ وەبەرهێنەرانی پیشەسازی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ