نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە

  • بزنس
  • 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە

وێنەی زێڕ و زیو

ئاڤا نیوز

  
جارێکی دیکە نرخی زێڕ هەڵکشا، ئۆنسەیەك زێڕ 100 دۆلار لە نرخەکەی بەرز بووەوە و یەک کیلۆ زیو نرخەكەی 200 دۆلار بەرزبووەتەوە.

لێدوانی فەرمی: وریا عەلی، ئەندامی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت: تەنیا ئەمڕۆ چوارشەممە، مسقاڵێک زێڕ 30 هەزار و ئۆنسەیەکیش 100 دۆلار بەرزبووەوە، هەروەها یەک کیلۆ زیو نرخەكەی 200 دۆلار بەرزبووەتەوە.


زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی وریا عەلی، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و زیو بۆ قسەکانی ترەمپ لەبارەی دورگەی گرینلاند، زیادبوونی خواست لەسەر کڕێنی زێڕ و زیو، گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بابەتی سیاسیی دەگەڕێننەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بەم جۆرەیە: 

٠ ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و 862 دۆلارە
٠ یەک کیلۆ زیو بە سێ هەزار و 450 دۆلارە
٠ مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 بە  ملیۆنێک و 74 هەزار دینارە
٠ مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە یەک ملیۆن و 25 هەزار دینارە
٠ مسقاڵێک زێڕعەیار 18 بە 878 هەزار دینارە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ