ئاڤا سپۆرت

ئاڤا سپۆرت پرۆژەیەکی میدیایی وەرزشییە، یەکێکە لە بەشە سەرەکییەکانی گرووپی میدیایی ئاڤا، لە رێگەی کەناڵێکی ناوخۆیی، وێبسایت و دیجیتاڵ میدیاوە سات بە سات ڕووداوە وەرزشییەکانی جیهان و ناوخۆ ڕووماڵ دەکات.

کەناڵی ئاڤا سپۆرت لەسەر سەرجەم سیستمە ناوخۆییەکانی کوردستان پەخشی دەبێت، یارییە بەهێز و گرنگەکان دەگوازێتەوە و شرۆڤەی تەکتیکی بۆ ئەنجامی یارییەکان دەکرێت.

ستافێكی گەنج و لێهاتوو لە ئاڤا سپۆرت کار دەکەن، لە زۆرینەی پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا زانیاری و هەواڵی وەرزشیتان بۆ دەگوازنەوە، یارییە گرنگەکانی رۆژیش لە نێوخۆ و جیهان بە کۆمێنتاری کوردییەوە لە کەناڵی ئاڤا سپۆرت دەگوازرێنەوە.

AVA Sport