ئاڤا نیوز
براد کووپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا داوا لە حکومەتی سووریا دەکات پابەندی ئاگربەست بێت لەگەڵ هەسەدە.
چیرۆکی سەرەکی: براد کووپەر و ئەحمەد شەرع، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنە، تاوتوێی دۆخی سووریا، پرسی دەستگیرکراوانی داعش، ئاگربەستی نێوان حکومەتی سووریا و هەسەدە کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تیم هاوکینز، وتەبێژی سێنتکۆم، ڕایگەیاند: ئەمریکا جەختی لە گرنگی پابەندبوونی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان هێزەکانی حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کردووەتەوە. هاوکات پلانی سێنتکۆم، بۆ گواستنەوەی نزیکەی 7 هەزار دەستگیرکراوی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق تاوتوێ کراوە.
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا. داوای لە حکومەتی سووریا و تەواوی هێزەکانی دیکە کردووە، هاوکار بن و دوور بکەونەوە لە هەر کار و کردەوەیەک کە ببێتە ڕێگر لەبەردەم پڕۆسەی گواستنەوەی دەستگیرکراوانی داعش.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی نێو ڕاگەیێندراوەکە، هەردوولا پابەندبوونی خۆیان بۆ تێکشکاندنی یەکجاریی داعش و ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی ئەو ڕێکخراوە دووپاتکردەوە. سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕێگرییکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش نەک تەنیا بۆ ناوچەکە، بەڵکو بۆ ئاسایشی ئەمریکا و هەموو جیهان گرنگ و پێویستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ پێنج گەڕەکی ڕانیە بێ خزمەتگوزارین
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





