سوپای سووریا ژمارەی کوژراوانی 24 کاتژمێری ڕابردووی بە دەستی هەسەدە ئاشکرا کرد

شەیری بکە لە:
سوپای سووریا ژمارەی کوژراوانی 24 کاتژمێری ڕابردووی بە دەستی هەسەدە ئاشکرا کرد

دیمەنی سەربازێک و زرێپۆشێکی سوپای عەرەبی سووریا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

هەسەدە ڕایگەیاند، لە یەکەم ڕۆژی ئاگربەست، هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا هەشت جار لە شەش شوێن هێرشی کردووەتە سەرمان، وەزارەتی بەرگریی سووریاش دەڵێت، هەسەدە ئاگربەستی پێشێل کردووە و هیرشی کردووەتە سەر پێگەکانی سوپا بەهۆیانەوە 11 سەرباز کوژراون.

چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ سێشەممە، سەرۆکایەتی کۆماری سووریا ڕایگەیاند، لەگەڵ مەزڵووم عەبدی گەشتینە لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەیان و لە کاتژمێر هەشتی شەو شەڕ دەوەستێت، هەسەدەش پابەندی خۆی بە ئاگربەستەکە ڕاگەیاند.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا هەسەدە دەڵێت، سوپای سووریا هەشت جار و لە شەش شوێن ئاگربەستی پێشێلکردووە هێرشی کردووەتە سەرمان.

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئیدارەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی بەرگری سووریا ڕایگەیاند، هەسەدە لە یەکەم ڕۆژی  ئاگربەستدا، زیاتر لە 35 جار پێگەکانی سوپای عەرەبی سووریای کردووەتە ئامانج، بووەتە هۆی کوژرانی 11 سەرباز و برینداربوونی زیاتر لە 25 سەرباز.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ