هەسەدە: دوای ئاگربەست سوپای سووریا هەشت جار هێرشی کردووەتە سەرمان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی زرێپۆشێکی سوپای عەرەبی سووریا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
پاش تێپەڕبوونی کەمتر لە 24 کاتژمێر لە ئاگربەستەکەی نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق، هەسەدە دەڵێت سوپای عەرەبی سووریا هەشت جار و لە شەش شوێن ئاگربەستی پێشێلکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ سێشەممە، سەرۆکایەتی کۆماری سووریا ڕایگەیاند، لەگەڵ مەزڵووم عەبدی گەشتینە لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەیان و لە کاتژمێر هەشتی شەویشەوە شەڕ دەوەستێت، هەسەدەش وتی، باشە ئێمەش پابەندین و شەڕ دەوەستێنین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەسەدە دەڵێت، سوپای سووریا هەشت جار و لە شەش شوێن ئاگربەستی پێشێلکرد.
٠ کاتژمێر 8:10 خەلەکی شەو، واتا 10 خولەک دوای ئاگربەست، سوپای عەرەبی سووریا شارۆچکەی زرکانی باکووری حەسەکەیان تۆپباران کرد، تۆپبارانەکە بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک بەردەوام بوو.
٠ کاتژمێر 8:20 خولەک گرووپە چەکدارەکان بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر گوندی تەل باروود کە دەکەوێتە سەر ڕێگای ئەبیەز لە باشووری حەسەکە.
٠ هەر دوێنێ شەو کاتژمێر 8:20 خولەک، سوپای عەرەبی سووریا بە درۆن پێنج جار بۆردوومانی زیندانی ئەقتانی کردووە لە ڕەققە، شەڕڤانێک بریندار بووە.
٠ کاتژمێر 12:37 خولەکی شەویش، سوپای عەرەبی سووریا بۆردوومانی بنکەیەکی ئەمنی کردووە لە گوندی عوێجەی قامیشلۆ، لەگەڵ تەقینەوەی ماتۆڕسکیلێک بۆ سەر گەراجێکی نەخۆشخانەی دڵ و چاو هەر لە قامیشلۆ، لە هێرشەکان تەنها زیانی ماددی هەبووە.
٠ کاتژمێر 11:30 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سوپای عەرەبی سووریا هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانمان لە دەوروبەری شاری سرین، هێرشەکەمان تێکشکاندووە.
هەسەدە، دەڵێت، هێزەکانی دیمەشق بە پشتیوانیی تورکیا ئاو و کارەبایان لە شارۆچکەكە بڕیوە و بە تەواوی گەمارۆی شارۆچکەکەیان داوە .
٠ کاتژمێر 11:45 خولەک، کاروانێکی سەربازیی سەر بە گرووپە چەکدارەکان هێرشی کردووەتە سەرمان لە گوندی باسل لەسەر ڕێگای ئەبیەز لە باشووری حەسەکە.
٠ کاتژمێر 2:10 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای عەرەبی سووریا هێرشێکی تریان کرد لە دەوروبەری شاری سرین لە باشووری کۆبانی، ئەم هێرشەشمان تێکشکاندووە.
٠ کاتژمێر 2:45 خولەک بە چەکی قورس گوندی حەمدوونی باشووری کۆبانییان تۆپباران کردووە، بەهۆیەوە ئافرەتێک شەهید بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ پێنج گەڕەکی ڕانیە بێ خزمەتگوزارین




