
دیمەنی زیندانی سووسێ. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڕیاری دا حەوت هەزار دەستگیرکراوی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق بگوازێتەوە، بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا بەشێك لە زیندانییەكان بۆ زیندانی سووسێ لە سلێمانی دەگوزارێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، بڕیاری دا حەوت هەزار زیندانی داعش لە کەمپ و زیندانەکانی باکووری سووریاوە بۆ ناو خاکی عێراق دەگوازێتەوە.
بەدواداچوونی ئاڤا: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا کە لە دەزگای هەواڵگری عێراق و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستی کەوتوون، زیندانیانی داعش لە زیندانی غوێرانەوە لە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە، لە ڕێگەی فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکاوە بۆ عێراق دەگوازرێنەوە و لە سێ زیندانی فیدراڵی زیندانی دەکرێن ئەوانیش بریتین لە زیندانی سووسێ لە پارێزگای سلێمانی، زیندانی ناسرییەی ناوەندی لە زیقار و زیندانی کەرخی ناوەندی (کوبەری پێشوو) لە بەغدا، لەنێو ئەو زیندانیانەدا كە دەگوازرێنەوە سەركردەی باڵای ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش هەن.
لێدوانی فەرمییەکان: سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، پشتڕاستی کردەوە، تا ئێستا 150 چەکداری داعش لە لایەنی سوورییەوە وەرگیراونەتەوە و پرۆسەکەش لە چەند قۆناغێکی دیکەشدا بەردەوام دەبێت بۆ سنووردارکردنی مەترسییەکانی ئەو سەرکردە تیرۆریستانە.
حوسێن عەلاوی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند زۆرینەی ئەو دەستگیرکراوانە هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقین، لەنێویشیاندا ژمارەیەک چەکداری بیانی و وڵاتانی ناوچەکە هەن.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بە سەرۆکایەتیی دادوەر فایەق زێدان، سەرپەرشتی دۆسیەکان دەکات و لێکۆڵینەوەی وردیان لەگەڵدا دەکرێت تاوەکو بەپێی ئەو تاوانانەی ئەنجامیان داوە، ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاگاداریش وردەکاریی گواستنەوەی ئەو زیندانیانە و خێزانەکانیانی لە سووریاوە بۆ عێراق ئاشکرا کرد، کە لە ژێر چاودێریی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە هاوکاری لایەنە ئەمنییەکان، دەستی کردووە بە ئامادەکردنی کەمپی جەدعەی یەکەم لە ناحیەی گەیارە لە باشووری مووسڵ.
بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یەکەم وەجبەی خێزانە عێراقییەکانی ناو کەمپی هۆلی سووریا بگوازرێنەوە بۆ نەینەوا، کە ژمارەی گشتییان دەگاتە پێنج هەزار کەس و زۆربەیان ژن و منداڵن.
قۆناغی داهاتوو: بڕیارە شاندێکی حکومەتی عێراق لەچەند ڕۆژی داهاتوودا راستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی سووریا کۆببێتەوە بۆ ڕێکخستنی کاروباری گواستنەوەی ئەو زیندانییانە و خێزانەکانییان.
ژمارەکان وادەڵێن: جگە لە کەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان، چوار زیندانیی سەرەکی دیکە هەن. زیندانی شەدادی لە حەسەکە، زیندانی سناعە لە حەسەکە، زیندانی ئەقتان لە ڕەققە و زیندانی تەبقە لە ڕۆژئاوای فوڕات. دۆسیەی ئەو زیندانانە گەیشتووەتە قۆناغێکی یەکجار مەترسیدار، 9 بۆ 11 هەزار زیندانی داعشیان تێدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم گۆڕانکارییە دوای ئەوە دێت کە هێزەکانی هەسەدە لە کەمپی هۆڵ کشانەوە و کەمپەکەیان رادەستی سوپای سووریا کرد، ئەمەش لەکاتێکدایە هەواڵی ڕاکردنی سەدان کەس لەو کەمپە بڵاوبووەوە.
باكگراوند: زیندانی سووسێ 40 کم لە ڕۆژئاوای سلێمانییەوە دوورە و بە دیاریکراوی لە سنووری ناحیەی پیرەمەگروون و نزیک قەزای دووکان هەڵکەوتووە، تەواوی کارمەندەکانی سەر بە وەزارەتی دادی عێراقن.
ئێستا نزیكەی 1300 زیندانیی تێدایە، شوێنی 2200 زیندانیی تێدا دەبێتەوە، هەندێ هۆڵی تازە دروست كراون بەمەش لەمەودوا شوێنی نزیکەی سێ هەزار زیندانیی دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ پێنج گەڕەکی ڕانیە بێ خزمەتگوزارین
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




