پێنج بۆمبی تەوقیتکراو لە سووریا؛ زیندانەکانی داعش بە کێدا دەتەقنەوە؟

شەیری بکە لە:
پێنج بۆمبی تەوقیتکراو لە سووریا؛ زیندانەکانی داعش بە کێدا دەتەقنەوە؟

کەمپی هۆل لە سووریا

ئاڤا نیوز

 

جگە لە کەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان - باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چوار زیندانیی سەرەکی دیکە هەن. زیندانی شەدادی لە حەسەکە، زیندانی سناعە لە حەسەکە، زیندانی ئەقتان لە ڕەققە و زیندانی تەبقە لە ڕۆژئاوای فوڕات. دۆسیەی ئەو زیندانانە گەیشتووەتە قۆناغێکی یەکجار مەترسیدار، 9 بۆ 11 هەزار زیندانی داعشیان تێدایە. 

 

وێنە گەورەکە: لە سەرەتای دروستبوونی هێرش و پەلامارەکانی سوپای عەرەبیی سووریا و چەکدارانی نزیک لە دیمەشق هەموو هەوڵێکیان شکاندن و هێرشکردنە سەر زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدەیە کە دەیان هەزار چەکدار، خێزان و ماڵ و منداڵانی داعشە و مەترسی هەیە ئەو چەکدارانە ئازاد بکرێن و قەسابخانە لە ناوچە کوردییەکان بخوڵقێنن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەو چوار زیندانە ئێستا دووانیان کەوتوونەتە دەست گرووپە چەکدارەکانی حکومەتی سووریا، شەدادی و تەبقا. هەسەدە دەڵێت: تەنیا لە شەدادی هەزار و 500 چەکدار کە زۆربەیان فەرماندەی مەترسیدار بوون ئازاد کراون.


لێدوانی فەرمیەکان: هەسەدە دەڵێت: داعشەکان بیانی و سووری بوون، زۆربەیان عەرەب بوون، ئێستا زۆربەی داعشەکان تێکەڵ بە گرووپە چەکدارەکانی سووریا بوون. داعش بەشێوەیەکی ئاشکرا لەناو حکومەت زیندووبۆتەوە و جارێکی دیکە دەیەوێ هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان


- حکومەتی سووریاش دەڵێت: تا ئێستا تەنیا 81 یان دەستگیرکراونەتەوە و 33 هەڵاتووی دیکەیان بێسەروشوێنن.


زانیاریی زیاتر: کەمپی هۆل، گەورەترین کەمپی ژن و منداڵی خێزانەکانی داعشە لە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، بەگوێرەی نوێترین ئامارەکان، ئێستا زیاتر لە 24 هەزار کەسی تێدا ماوە، لەو ژمارەیەش 15 هەزاریان سوورین، سێ هەزار و 500یان عێراقی و شەش هەزار و 200ی دیکەشیان بیانین.

 

- زیندانی ئەقـتان دەکەوێتە ڕەققە، دوو هەزار زیندانی و مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعشی تێدایە، تا ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی هەسەدەیە، چەند ڕۆژێکە لەلایەن سوپای سووریاوە گەمارۆ دراوە و ئاو و خۆراکیان لێ بڕدراوە. 


- فەرهاد شامی، وتەبێژی هەسەدە دەڵێت، چەکدارانی دیمەشق هەوڵی زۆر دەدەن زیندانەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، یان بە تۆپ و مووشەک بۆردوومانی دەکەن، تاوەکو پەیامێک بۆ زیندانییەکان بنێرن و یاخی ببن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. دەشڵێت شکستیان بە هەوڵێکی یاخیبوون لە زیندانەکە هێناوە.


- هاوکات زیندانی سناعە لە حەسەکە گەورەترین زیندانی چەکدارانی داعشە، 4 هەزار و 500 زیندانی تێدایە، هێشتا لەژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدەدایە، بەڵام دوای کشانەوەی هەسەدە لە کەمپی هۆل، مەترسی لەسەر زیندانەکە زیادی کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ