ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر، تۆمەتبارێک لە بەرەبەیانێکی زوودا ماتۆڕسکیلێکی دزی کە سەرچاوەی بژێوی دوو برا بووە، لە ئێستاشدا پۆلیس سەرقاڵی بەدواداچوونە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە.

چیرۆکی سەرەکی: لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر، تۆمەتبارێک لە بەرەبەیانێکی زوودا دەچێتە ناو حەوشەی ماڵێک و ماتۆڕسکیلێک دەدزێت. خاوەنی ماتۆڕەکە دوو بران پێکەوە کڕیوویانە، برا گەورەکە دوای ئەوەی براکەی دەگەیاندە سەر کارەکەی، خۆی بە هەمان ماتۆڕ کاری دیلیڤەری پێ دەکرد بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان.

ئەو گەنجە پەیوەندی بە ئاڤاوە کردووە و دەڵێت، ماتۆڕەکە مەنەفێستی هەیە و دیمەنی دزییەکە لە ڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە تۆمار کراوە. لە بنکەی پۆلیس سکاڵامان تۆمار کردووە و چاوەڕوانین تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت.

لێدوانی فەرمی: کیفاح حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: "مادام سکاڵایان تۆمارکردووە، بەپێی بڕیاری دادوەر کامێراکانی چاودێری سەیر دەکەینەوە و بەدواداچوون دەکەین تا تۆمەتبارەکە دەستگیر دەکەین."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ