ئەمەریکا: حەوت هەزار دەستگیرکراوی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق دەگوازینەوە

شەیری بکە لە:
ئەمەریکا: حەوت هەزار دەستگیرکراوی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق دەگوازینەوە

لۆگۆی سێنتکۆم و کەمپی هۆل. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ئەمریکا بڕیارێکی گرنگ و هەستیاری داوە سەبارەت بە چارەنووسی زیندانیانی داعش کە پێشتر لەژێر دەستی هەسەدە بوون، حەوت هەزار زیندانی داعش لە کەمپ و زیندانەکانی باکووری سووریاوە بۆ ناو خاکی عێراق دەگوازێتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ڕایگەیاند: حەوت هەزار دەستگیرکراوی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق دەگوازینەوە.

بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، پڕۆسەکە دەستیپێکردووە و هێزەکانی ئەمەریکا بە سەرکەوتوویی 150 زیندانی داعشیان لە گرتووخانەیەکی حەسەکە لە سووریاوە بۆ شوێنێکی پارێزراو لە ناو خاکی عێراق گواستووەتەوە.

ئەو هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە هێزەکانی هەسەدە لە چەندین ناوچە کشاونەتەوە و سوپای عەرەبی سووریا خەریکی وەرگرتنی دەسەڵاتە لەو شوێنانە. 

ئەمریکا دەیەوێت دڵنیا بێت کە ئەم زیندانیانە ڕانەکەن یان نەکەونە دەست لایەنێک کە نەتوانێت کۆنترۆڵیان بکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پرۆسەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی لە زیندانە پارێزراوەکانی ناو عێراقدا ڕابگیرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ