مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:

دیمەنێک لە مۆزەخانەی سامورایی لە تۆکیۆ

ئاڤا نیوز


مۆزەخانەیەکی گەورە لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن کرایەوە و تایبەتە بە کەلوپەلی جەنگی سامورایی کە مێژووی کەلوپەلەکان بۆ 700 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ژاپۆنییەکان لە سەردەمانی کۆن، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاریی، وەک هەر وڵاتێکی دیکە بە شمشێر شەڕیان دژ بە دوژمنان کردووە، ئەوەی ژاپۆن لە وڵاتانی دیکە جیا دەکاتەوە، جەنگی ساموراییە و لە تۆکیۆ کەلوپەلەکانی لە مۆزەخانەیەک کراوەتەوە. 


لێدوانی فەرمی:
ڕیۆ تامۆرا، یەکێکە لە چاودێرانی مۆزەخانەکە و شارەزای هونەری جەنگی سامۆراییە دەڵێت: "ئێستا هونەری جەنگی بە شمشێر کەمبووەتەوە، ژاپۆن ئەزموونی شەڕی هەیە بەڵام سەردەمێکی زۆرە لە ئارامیدا ژیان دەکات."


٠ ساموراییەکان ململانێیان لەبیرکردووە، لە سەردەمی ئیدۆدا زیاتر لە 260 ساڵ ئاشتی زاڵ بووە. 


زانیاریی زیاتر: ئەم مۆزەخانەیە تازە کراوەتەوە، زرێپۆش و چەکی سەردەمە جیاوازەکانی 700 ساڵ پێش ئێستا نمایش دەکات. گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکات. 


ئەمەش بزانە: لە کاتی سەردانیکردن بۆ ئەو مۆزەخانەیە، گەشتیاران و سەردانیکاران ڕێگەیان پێدەدرێت کەلوپەل و جلوبەرگەکانی سامورایی تاقیبکەنەوە و وێنەی یادەوەری لەگەڵدا تۆمار بکەن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ