
دیمەنێکی ناو بازاڕی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەدرێژایی مانگی ڕەمەزان فێستیڤاڵێکی گەورە لە شاری هەولێر سازدەکرێت، بەم هۆیەوە هەلی کارکردن بۆ گەنجانی شاری هەولێر دەڕەخسێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان، لە پارێزگای هەولێر، سەرۆکایەتی شارەوانیی، چەندین فێستیڤاڵ و چالاکی لەو مانگە ئەنجامدەدات، بەمەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیاران و رەخساندنی هەلەی کار.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو هەڵدەستن بە سازدانی فێستیڤاڵێکی گەورە لە سەنتەری شاری هەولێر. لەڕێگای نمایشکردنی بڕاندەکان و ئامادەکردنی خواردنی کوردەواری و کاری دەستی بۆ ئەو کەسانەی دەستڕەنگینن.
٠ هەلی کار بۆ ئەو گەنجانە دەڕەخسێنرێت کە ئارەزووی کارکردنیان هەیە.
٠ لەسەرەتای مانگی ڕەمەزان تاوەکو دوای جەژن.
زانیاریی زیاتر: 40 کۆشک بۆ فێستیڤاڵەکە دابین دەکرێت، هاووڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە بەشداربن، بۆئەوەی سوودمەندبن لە دەستەبەرکردنی هەلی کار لە مانگی ڕەمەزان، ڕۆژی یەکشەممە 15-2-2026 زیادکردنی ئاشکرا ئەنجام دەدرێت، بەمەبەستی جێبەجێکردنی ڕێکارەکان هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی بەشی زیادکردنی ئاشکرا بکەن لە سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر.
ئەمەش بزانە: لە فێستیڤاڵەکە بڕگە و چالاکی هونەری، کاری دەستڕەنگینی، خواردنی کوردەواری و بیانی دەخرێنەڕوو، هاووڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن بەدرێژایی شەوانی ڕەمەزان ڕوو لە فێستیڤاڵەکە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
کاروان کامیل بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە




