شێخ دارا: شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

شەیری بکە لە:
شێخ دارا: شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

دیمەنی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا پێشبینی دەکرێت سبەی کەشوهەوا ئاسایی ببێتەوە.


لێدوانی فەرمی:
شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوا لە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی دەریای ڕەش کە ڕووی لە ناوچەکانمان کردبوو، ئەمڕۆ سێشەممە کۆتایی هات، سبەی چوارشەممە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

زانیاریی زیاتر: پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا دەڵێت: ڕۆژی 22 و 23ی ئەم مانگە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین ڕوو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، ئەمڕۆ پلەی گەرمی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەیە:

٠ سلێمانی: بەرزترین پلە 1 و نزمترین پلە 4- دەبێت

٠ هەولێر: بەرزترین پلە 4 و نزمترین پلە 1 دەبێت

٠ کەرکووک: بەرزترین پلە 5 و نزمترین پلە 2- دەبێت

٠ دهۆک: بەرزترین پلە 4- و نزمترین پلە 11- دەبێت

٠ هەڵەبجە: بەرزترین پلە 1 و نزمترین پلە 5- دەبێت

٠ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: بەرزترین پلە 2 و نزمترین پلە 1- دەبێت

٠ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین: بەرزترین پلە 1 و نزمترین پلە 4- دەبێت

٠ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: بەرزترین پلە 6 و نزمترین پلە 1- دەبێت

٠ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: بەرزترین بەرزترین پلە 4- و نزمترین پلە 12- دەبێت

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ