ئیدارەی سۆران دوو ڕۆژی دیکەی کردە پشووی فەرمی

شەیری بکە لە:
ئیدارەی سۆران دوو ڕۆژی دیکەی کردە پشووی فەرمی

ڕێگای سەرەکی سۆران

ئاڤا نیوز


لە چەند ناوچەیەکی سنووری ئیدارەی سۆران بەهۆی نالەباری ڕەوشی کەشوهەوا، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە کرایە پشوو.

وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە بارستە هەوایەکی سارد ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، بەهۆیەوە لە چەند ناوچەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیێنراوە. بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا بەرفربارین و سەرما و سۆڵە بەردەوام بێت و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پشوو ڕادەگەیێنێت. 

لێدوانی فەرمی: هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤای ڕایگەیاند: دوای ڕاوێژ لەگەڵ وەزیری ناخۆ و وەزیری پەروەردە، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و لە پێناو سەلامەتی هاووڵاتیان، بڕیارماندا ڕۆژانی چوارشەممە و پێنچشەممە بکرێنە پشوو.


هەڵگورد شێخ نەجیب داواش لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ئەو ناوچانە دەکات، "دوای ئاسایی بوونەوەی کەشوهەوا، پێویستە لە ڕۆژانی شەممە بەرنامەیەک بۆ هەردوو پۆڵی نۆ و 12 دابنێن، بۆ قەرەبوکردنەوەی وانەکان."


زانیاریی زیاتر: پشووەکان تەواوی قەزای چۆمان و سیدەکان و مێرگەسۆر، هەروەها ئەو ناوچانەی قەزای ڕواندز و خەلیفان کە هاتووچۆی تیدا ئەستەم دەبێت، دەگرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ